تورمتە/turimte: ن:[ باڵ][ ئەردە] ئاخابۆک، تورنتە، مژگرک، مشکگرک، هەڵەكەسەما، هەلەکە : باڵندەیەکی سووکەڵەی گۆشتخۆرە لە واشە دەچێت، لێ بچووکترە و دەنووکی لە مەقەست دەچێت. لە نیوەی گۆی باکووری زەوی دەژێت. لە وەرزی زستان دێتەخوارەوە بۆ ناوچەی ئاسۆیی وەک کوردستان و لە وەرزی هاوین دیسان بەرەوە ناوچە فێنکەکانی باکووری گۆی زەوی دەفڕیتەوە.[ لا : Falco columbarius][ ئینگـ : Merlin (bird )]{ کەماڵنامە، ل، 6, 1639}

.

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

Kingdom Phylum Class Order Family  Genus  spice 
 شانشین  هۆبە پۆل پلە خێزاەن( تیرە، پەل) چەشن  جۆر
Animalia Chordata Aves Falconiformes Falconidae Falco Falco columbarius
 جیهانی زیندەوەر   پەتدارەکان   باڵندە  گۆشتخۆرەکان  هەڵۆ تورمتە 

.

.

.

.