خێزان¹/xězan: ن:[ هـ] دەرهاتوو.

{

نەورۆز گوڵ خێزان، نەورۆز گوڵ خێزان

وادەی وەهارەن، نەورۆز گوڵ خێزان

}{سەیدای هەورامی}.

.

.

____________________

خێزان²/xězan: ن:[ خێز] بنەماڵە، خانەوادە ، کەیە : Keye( زا).[ ئینگـ : Family]

1 – ئاماژە بۆ کۆمەڵە تاکێک دەکات کە پەیوەندی هاوسەرگیری و خوێن پێکیانەوە دەبەستێت، لە یەک یەکەی نیستەجێبووندا دەژین و کارلێکی بەردەوام لەگەڵ یەکتریدا دەکەن، هەروەک چەند ڕۆلێکی کۆمەڵایەتی شیان هەیە کە دەیگێڕن، لە نموونەی ڕۆڵی باوک و دایک و مێرد و ژن و منداڵ یان منداڵەکان، خاوەنی ڕۆشنبیری هاوبەشی خۆشیانن. { کۆمەڵناسی، ل، 102}. 

2 – ژنی بەمێرد، هاوسەر، کەیوان _ کەیوانوو، هاوسەر.

خێزاندار/xězandar: ئانتـ:[ خێز][ خێزان+ دار] کەسێکە ماڵ و منداڵی هەبێت.

خێزانداری/xězandarî: نچ:[ خێز] هەبوونی ماڵ و منداڵ.

خێزانی/xězanî: نچ: هاوسەری، ماڵ ومنداڵ، کڵفەت، خانەوادە.

خێزاننامە/xězanname: نتـ:[ ماف][ خێزان+ نامە] گەواهی نامەی ژن و مێردایەتی.پەیوەندی

خێزانی پەرلەتێكەڵ/xězanî perletěkeľ: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : mixed codon family]{ ئە. قەرەداخی، ل، 87}.

.

خاووخێزان/xaw û xězan: نتـ::[ خێز] [ خاو+ و+ خێزان] ماڵ و منداڵ بەوورد و درشتەوە.

.

.

.

.