بەرخ/berx: ن:
نەشناس | شناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
1 –[ ئاژ][ هەخ : ڤەرمەكە. ئاڤێـسـ : kNrW : ڤرناک][ پهـ : ڤەرەک، ڤەررەک][ تاتـ: ڤەرە][ زا : ڤارا _ ڤاراک، ڤارە _ ڤارەک، ڤەرە _ ڤەرەک _ ڤەرەکە: vereke][ فار : برە _ بیر][ ل : بێرە][ باکـ: بەرخ، بەرڤەک][ ناو: بەرخ، باش: وەرک( هـ) وەرە] ئەملکن، بەرە، بەڕا، بەرا، بەرخک، بەردل، خفش، کاڤڕ، وەرخ، وەرخک، وەرک.
تێبینی |
لێرەدا بە ڕوونی گۆرنكاری بەسەر شێوەی ووشەی كوردی لەسەردەمەكاندا دیارە. |
ساوای پەز | ( بەرخەمێ) | ( بەرخەنێر) |
پێش كاتی بڕینەوەی بەرگنەكەی | وەرلە ( بەرخۆڵە) | وەرلە ( بەرخۆڵە) |
لە 5 – 6 مانگانەوە دەبێت بە | كاورە | کاور |
پاش ساڵێک دەبێت بە | شەکە، مەی | شەک |
پاش چوار ساڵی دەبێت بە | مەر | بەران |
2 – ( مجـ) لەبەرخۆشەویستی یا بۆ سەركۆنەنەكردن بەمنداڵ و هێندێک جار بە گەورەش دەگووترێت.
:: بەرخی بابم تۆزێک خۆش بێنەوە بەرخۆت.
3 – [ فەل] یەكێكە لەداونزە كەڵۆیەكەی ئاسمان كە بە عەرەبی : حمل
:: [ ئد] بەرخی نێر بۆ سەربڕینە : مرۆڤ شایستەی ئەوەی خۆی بەخت بكات بۆ ووڵاتەكەی .
:: بەرخی مێ سەرنابڕن.
بەرخ ئاڤێتن/berx avêtin: كتن:[ کباک] بەرخ لەوەڕاندن.
بەرخەبەران/berxeberan: نتـ: كاووڕەبەران.
بەرخەگەل /berxor: نتـ:[ بەرخ+ ئە+ گەل] ڕانێک كە هەمووی بەرخ بێت، گەلەبەرخ، بەرغەل، بەرگەل.
بەرخەڵ/berxeľ: نتـ:[ بەرخ+ ئەڵ( گەڵ)] بەرغەڵ، گەڵەبەرخ.
بەرخەڵ چێشتەودان/berxeľ çêştewdan: نتـ: بەرخ تێبەردان بۆ شیرژین.
بەرخەلەوان/berxelewan: نتـ:[ بەرخەڵ+ ئەوان] بێچیڤان، بەرخڤان، بەرخوان. ساوالەوان.
بەرخەوان/berxewan : نتـ:[ بەرخ+ ئەوان] بەرخەلەوان، وەرەوان، بێچوەوان، ساوەلەوان، بێچڤان.
{
بۆ خۆت ئەحواڵی لادێ چاک ئەزانی
یەكێ جووتیار، یەكێكی بەرخەوانە
}{ -}.
بەرخ بڕ/berx biř: نفا:[ بەرخ+ بڕ(بڕین)] ئەو كەسەی بەرخ دەبڕێتەوە.
بەرخ چێراندن/berx êêrandin: كتپ:[ کباک] بەرخ ئاڤێتن. بەرخ لەوەڕاندن.
:: berxê ĉê li ber kozê belu ye.
بەرخ زایین/berx zayîn: كتن: بەرخی زاوزێ.
بەرخ زایینان/berx zayînan: نتـ:[ کباک] بەرخی زایاندن.
بەرخ فرچدان/berx firçdan: كتن:[ بەرخ+ فرچ+ دان] یەكەم ژەک بەبەرخ دان، ژەكیش ئەو شیرە خەستەیەكە لە گوانی ئاژەڵی ئاووسدا لە سەروبەرری زاندا پەیدا دەبێت و لە جیاتی ماست دەبێتە فرۆ.
بەرخڤان/berxvan: نتـ:[بەرخ+ ڤان] بەرخەوان، ساواڵەوان.
بەرخک/berxik: نتـ:[بەرخ+ ک] بەرخۆڵە.
بەرخۆڵە/berxoľe: نتـ:[ بەرخ+ ئۆڵە] بەرخی ساوا، ئاوەڵەمە، كۆرپە، بەرخک.
بەرخوان/berxwan: نتـ:[ بەرخ+ وان] بەرخەلەوان، بەرغەلەوان.
بەرخێ بەرێن/berxêberên: نتـ:[ کباک] بەرخی نۆبەرەی مەڕ.
بەرخێ چرماق/berxê çirmaq: نتـ:[ کباک] بەرخی زۆر لاواز.
بەرخێ شەمزە/berxê şemze: نتـ:[ کباک] بەرخی لە مانگی ڕەشەمێ دا زا بێت.
بەرخەمێ/berxemê: نتـ: وەرەما: بەچكە مەڕی مێ.
بەرخەنێر/berxe nêr: نتـ: وەرەنێر.
{
قەومەكان بەو زاتە وا حوكمی لەسەربەحرو بەڕە
بەرخەنێرێ گەر نەنێرێ هەركەسێ خاوەن مەڕە
}{ ڕەزا}.
بەرخ ئاهوو/berx ahû: نتـ:[ ئاژ] كارمامز.
.
.
_______________
کەلووی بەرخ/berx: نتـ:( برج)ی بەران :Beran (birc) ( کباک): یەکەمین کەلووی خولگەی خۆر و کەوانی 30 پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی سەرەتای یەکی خاکەلێوە واتا 21′ adar هەتا 20′ avrêlê یان هەتا سەرەتای مانگی گوڵان دێت. دەکەوێتە نێوان کەلووی ماسی و گا وە.[ لا: aries]
.
.
.
.