کام ¹ /kam: ن: ئارەزوو، مەرام، خواستەک. 

بەکام/bekam: ئانتـ:[ بە+ کام] بەئاوات

بەکامگەیشتن/bekamgeyŝtin: کتن:[ بە+ کام+ گەیشتن] بەکام گەیین، بەئاوات گەیشتن.

بەکامگەیین/bekamgeyîn: کتن:[ بە+ کام+ گەیین] بەکام گەیشتن، بەئاوات گەیشتن.

.

.

_________

کام ² /kam: ئاکـ: کێهە : وشەی پرسیار بۆ ڕوون بوونەوەی شتێ لەناوشتاندا : کیژان ، کیهە. 

کامە/kame: ئاکـ: وشەی پرسیار، کام ؟ ، کێهە ؟ .   

کامەتا/kameta: ئاکـ: کام لەمانە ؟ ، وشەی پرسیار.   

کامەتان/kametan: ئاکـ: کیژان ژوە ؟ ، کێ لە ئێوە ؟ .   

کامەتانێ/kameranê: ئاکـ: کام ؟ ، کیژان ؟ ، کێهە ؟ .    

کامەتە/kamete: ئاکـ: کامەتانێ ؟   

کامەسە/kamese: ئاکـ: کامە ؟ ، کێهەیە ؟ .   

کامەن/kamen: ئاکـ: کێهەن ؟ ، کامن ؟ .  

کامەیە/kameye: ئاکـ: کامەسە ؟ ، کیهەیە ؟ .   

کام جێ/ka cê: ئاکـ: 

1 . کام شوێن، کوێنە ؟.

2 . کێهە، کامیان. 

کام جین/kam cîn: ئاکـ: کامین ؟ ، کێهە ؟ . 

کام دەر/kam der: ئاکـ: کامە ؟، کێهە ؟ . 

کام دەری/kam derî: ئاکـ: کام دەر ؟. 

کام ژ/kam ji: ئاکـ: کێهەلە ؟ ، کێژان لە ؟ . 

کامک/kamik: ئاکـ: 

1 . کێ ؟ . 

2 . کام شت. 

کام کەس/kam kes: ئاکـ: کێهەمرۆ ؟ ، کێ ؟. 

کام کەسۆ/kam keso: ئاکـ: کام کەس ؟ . 

کام لەوان/kam: ئاکـ: کێهەی. 

کامی لەوانە/kam: ئاکـ: کێهەیان. 

کامن/kamin: ئاکـ: کێهەن.   

کامۆ/kamo: ئاکـ: کێ ؟ ، کێهە ؟ .   

کامی/kamî: ئاکـ: کێهە لەوان ؟ .   

کامیان/kamiyan: ئاکـ: کام لە وان ؟   

.

.

.

.