پەنا/pena: ن: ئانا _ ئهلهگا( کباک)، پهناگاه، پەنها، پنا، هانا.
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەكە | ەكان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەكێ |
1 – گۆشە، قوژبن، نهێنی، وەشاردو، پۆڕگە.
:: من پیاوێكی بێ پێچ وپەنام.
:: فیساركەس پەنایە بۆ لێ قەومانان.
3 – تەنیشت
:: بەپەنای منداهات.
پەنابا/penaba: نتـ:[ كەش][ پەنا+ با( باد)] باپەنا، شوێنێک كە با نایگرێتەوە.
پەنابەخوا/penabexwa: نتـ، شڕ:[ ئیس : لە ( توكل علی اللە) وە وەرگیراوە] پەنابردن بۆخودا : خودایە تۆبە بێت، بۆ خۆ پاراستن لە بەڵا دەگووترێت.
پەنابەر/penber: نفا:[ پەنا+بەر( بردن)] پەناهەندە، داڵدەخواز : كەسێكە پەنا ببات بۆ یەكێک یان ووڵاتێک، كە داخوازە داڵدە بدرێت.
پەنابەری/penberî: نچ: پەناهەندەیی : ئەوەی پەیوەندی بەپەنابەریەوە هەبێت.
پەنابراو/penabiraw: نفا: داڵدنبۆبراو.
پەنابردن/penabirdin: كتن:[ پەنا +بردن]
1 – پەڵان بردن( کهـ)، خۆحەشاردان، ڕووتێکردن : هانابردن بۆ یەكێك یان ووڵاتێك كە یارمەتی بدرێت.
2 – هاواركردن، گریان، هەڵقرچان.
پەنابردنی/penabirdinî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە پەنابردنەوە هەبێت.
پەنابردوو/penabirdû: نفا: ئەو كەسەی كە پەنا دەبات.
پەنابووردە/penabûrde: ف:[ ل] پەنابردن.
پەناپێ بردن/pena pêbirdin: كتن:[ پەنا+ پێ+ بردن] جێگەی هاوار و داڵدە
:: پەنام پێ برد.
پەنادادان/penadadan: كتپ: گرتنەخۆ.
پەنادان/penadan: كتن:[ پەنا+دان]
1 – دەست بەسەردا كێشان، گرتنەژێردەست.
2 – گرتنەخۆ، داڵدەدان، چەپاڵەدان، قەفاندن.
3 – شاردنەوە.
پەناكردن/penakirdin: كتپ:[ كهـ][ پەنا+ كردن] هابابردن.
:: پەنا بكەوە خودا و بچوو.
پەناگا/penaga: نتـ:[ پەنا+ گا] شارگە، پەنهان، بەناگە، سایە.
پەناگە/penage: نتـ:[ پەنا+ گە ] پەناگا، ئەولەگا، ئیوورگە، پەڕگە شوێنی خۆتێدا حەشاردان.
پەناگرتن/penagirtin: كتن:[ پەنا+ گرتن]
1 – خشت بوونی مانگ و هەڵاتنی بە جۆرێك كە بكەوێتە دوای ئاوابوونی رۆژ یان درەنگ هەڵاتنی مانگ لەشەوی پانزەهەمدا.
2 – چوونە پەنا و داڵدەوە، خۆڤەشارتن.
پەناگرتوو/penagirtû: ئانفا:[ پەن + گرتوو( گرتن)]
1 – دەستەوداوێن، خۆوەشارتوو.
2 – مانگی دوای چواردەشەوە.
پەنا و پەسیو/pena û pesyu: نـتـ:[ پەنا+پەسیو( ؟ )] قوژبن، چەپاڵە، ئەنوا: سووچ و قوژبنێكە كە لە بەرچاو نە بێت
:: پشیلەكە وەدووی مشک دەكەوێت، هەزار پەناوپەسیوی پێ دەكات.
پەنا و هومێد/pena û humêd: نتـ:[ پەنا+ و+ هومێد] پشتیوان
:: پەناوهومێدم هەرتۆی خودایە ؟.
پەناهـ/penah: ن: پەنا.
پەناهاوردن/penahawirdin: كتن: هاناهاوردن، داڵدەهاوردن.
پەناهێنان/pena hênan: كتن:[ پەنا+ هێنان ] هاناهێنانی لێقەوماوێك بۆ داڵدەدان و پاراستنی.
پەناهندە/penahinde: ئانفا:[ پەنا+ هەندە] پەنابەر.
پەنای بێ دەنگی/penay bê dengî: نتـ:[ واز] جۆرە گەمەیەكە، دەستەیەک بەخڕی دادەنیشن، وەستاكەیان لەوەی تەنیشتی دەدات، ئەویش بەهەمان شێوە هەتا دەگاتەوە خۆی.
بێ پەنا/bê pena: ئانتـ:[ بێ+ پەنا] بێداڵدە، بێنەوا، شەڤدەر.
بێ پەنایی/bê penayî: نچ:[ بێ پەنا+ یی] بێداڵدەیی، بێنەوایی.
کەوتنەپەنا/kewtine pena: کتن:[ کەوتن+ ئە+ پەنا] کۆتەی پەنا ( هـ).
.
.
.
.