بوون/bûn: كتن:[ ئاڤێسـ : بەڤەئیتی : Tauub : بووەت ][ پەهلەوی: بووتەن][فار : بوودەن][ كو : بوون][ ئامرازی یاریكاری تێنەپەڕە] بی یەی( هـ).
1 – ئامادەبوونی گیاندار لەشتێك: بوویین، هەبوون
:: ئەم كەلاوانە جاران شاربوون.
:: ئێرە قەت ئاوەدانی لێنەبووە.
:: ڕۆستەم پاڵەوان بوو. û
:: ئەم كوڕە دەبێتە زانایەكی گەورە.
:: بانەبێتە پیاو ؟.
2 – گۆڕان لە نەمامی گیاو سەوزە.
:: تووتنەكەی شەماڵ باش بووە.
:: هێشتا باینجانەكانی كوێخا تۆفیق نەبوون.
3- پێگەیشتنی هەندێك خواردەمەنی
:: ئەم چایە هێشتا نەبووە بیخەرەوەسەر ئاوور.
:: قوبلێەكەی زۆر باش لێندراوە بەڵام تۆزێكی ماوە ببێت.
4 – قەوارە.
بوونەبوون/bûnebûn: كتن:[ كباك] ڕووشە، قۆرت، هەنگامە، كارەسات.
بوونەمال/bûnemaľ: كتن: ساغ بوونەوەبەسەركەسێكدا.
بوونەموگناتیس/bûnemugnatis: كتن:[ فیز]
بوونەوە/bûnewe: كتپ: دووبارەوەبوون، دیسان ڕوو لەبوون كردنەوە. بووژانەوەی مرۆڤ لەدوای لێ كەوتنی.
بوونەهۆ/bûne ho: كتن: بوونە سەبەب.
بوون بەئاو/bûn beaw: كتن: توانەوە، تەریق بوونەوە، شەرم گرتن، بەخۆیداشكایەوە.
بوونە بەبەرد /bûne be berd: كتن: بوونەكلس، ووشك بوون : گٶڕانی ماددەی نەرمی لەشی گیاندارو ڕووەكی مردوو بۆ ماددەیەكی كانزایی ڕەق لە ژێر زەویدا.
بوون بەتەختە/bûn be texte: كتن: گۆڕانی قەد و لاسكی نەرمی ڕووەك بۆ تەختە.
بوون بەسەهۆڵ/bûn be sehoľ: كتن: بەستن، قەرسین ، ڕچیان، ڕچین.
بوون بەگرێ/bûn be girě: كتن: دومەڵ دەركردن.
بوونتاڤ/bûntav: ن:[ كباك][ كەش ] تیشك و بروسكێكە بەڵان نەكەوێتە سەرزەوی.
بوون ونەبوون/bûn û nebûn: نتـ، شڕ: سامان.
بوونی/bûnî: كتن:[ ؟ ] لووان، گونجان، دەستدان.
پێوەبوون/pêwebûn: کتپ:[ پێوە+ بوون] پۆبییەی( هـ).
.
.
.
.