نیشاستە/nîşasite: ن:[ خوار][ کیمیـ] تەڤتی، دەڤتی : بریتییە لەهاڕدراوەیەکی زۆر نەرم، لەئاوی سارد و ئەلکحوول ناتوێتەوە، بێبۆنە، چێژێکی کەمێک تایبەتی هەیە، نیشاستە شیرین نیە، بەڵام شەکرە سروشتییەکانی تێدایە. هەندێ جۆری هەیە : نیشاستەی گەنم، نیشاستەی پەتاتە، نیشاستەی گەنمەشامی، نیشاستەی برنج. پێکهاتە کیمیایەکەی(C6H10O5)n یە.[ گر: amulon, amulos][ ئینگـ: Amylum, starch]
نیشاستەی باش/nîşasitey baş: نتـ:[ نیشاستە+ ی+ باش] بریتییە لەو کاربۆهیداتانەی کە ڕیشاڵی” فیبەری” پارێزراوە.
زۆربەی سەرچاوەکانی جۆری نیشاستە | ||
پاقلە و فاسولیا | Beans | |
بەزالیا، پۆلکە | peas | |
نیسک | lentils | |
کولەکەی وەرزی زستانە | winter squash | |
کولەگەی زەرد | butternut | |
کولەکەی سەوز | kabocha | |
کولەکەی توێكل سەوز | pumpkin | |
بەڕوو، مازوو | acorn | |
دانەوێڵە | whole grains | |
کوینۆا | quinoa | |
برنجی بۆر | brown rice | |
جۆ | barley | |
ساوەر | bulgur | |
لەتکەگەنم | oatmeal | |
سەوزەی سەلكدار/ ڕەگدار | Root vegetables | |
پەتاتەی شیرین | sweet potatoes | |
چەپۆڵە، ڕكۆكی، گێزەری سپی | parsnips | |
شێلمی ناسک | turnips | |
شێلمی زبر | rutabagas |
نیشاستەی خراپ/nîşasitey xirap: نتـ:[ نیشاستە+ ی+ خراپ] بریتییە لەو کاربۆهیداتانەی کە ڕیشاڵی( فیبەری) تێکدراوە، هەروەها پێی دەگووترێت کاربۆهیدراتی سافکراو: Refined یان پرۆسێسکراو: Processed.[ ئینگـ: Bad starches]
ئەو ئاردانەی کە ڕیشاڵی لێ تێکدراوە | flour-based starches | |
بیسکویت | biscuits | |
نانی سپی | rolls | |
برنجی سپی | White rice | |
پەتاتەی سپی/ ئاسایی | White potatoes | |
پاستەی سپی | standard pasta |
.
.
.
.