باڵەبان/baľeban: ن:[ باڵ] ئه‌لوه، باشۆك، باڵەوان، ته‌وار، شاهێن : باڵنده‌یه‌كی گوشتخۆره‌، له ‌باز گه‌وره‌تره‌. خێرا راو ده‌كات.[ Zoo : accipiter gentilis].

{

مەردی مەیدان هاتە جەولان باز لە ڕەنگی تەپلی باز

((حەیتە)) وەك شاهۆی گێژ و كورد بە میسلی باڵەبان

}{ سالم}

2 – باڵندەی بالەبان: Zoo :Botaurus] stellaris].

.

.

__________________________

باڵەبان/baľeban: ن:[ رووسی: بارابان] [ ئاژ] جۆرە ئێسترێكی زەبەلاحە.

.

.

__________________________

باڵەبان/baľeban: ن: [ مۆسیقا] جۆرە تەپڵێكە كەدارەكەی هەڵكۆكێنراوە.

.

.

_______________________

باڵەبان/baľeban: ن: باڵەوان : مرۆڤی زەبەلاح و ناقۆڵا.

.

.

.

.

.