هه‌ڵته‌ک/heľtek: نتـ:[ هەڵ+ تەک] هەڵتەکان. 

هه‌ڵته‌كان/heľtekan: كتن:[ هەڵ+ تەکان] ئه‌ڵته‌كان( كهـ).

1 – لەخوار بۆ سەر تێکچوون.{ هەژار، ل، 989}.

2 – بەرەوژوورچوونی ئەندامی لەش

:: چاوی لێ هەڵتەکاند.

:: برۆی لێ هەڵتەکاند.

:: شان هەڵتەکێنە.

3 – داتەقاندنی دەگڵ و تووتن.

:: تووتنەکە هەڵتەکێنە.

هه‌ڵته‌كاندن/heľtekandin: كتپ: ئه‌ڵته‌كانن( كهـ).

1 – تێک و پێک دان

:: بەبۆمبا خانووەکەی هەڵ تەکاند.

2 – بڵندکردن و بەرەژووربردنی ئەندامی لەش.

:: برۆی هەڵتەکاند

:: شان هەڵتەکێنە.

3 – تەکاندنی شت.

:: بەڕەکە هەڵتەکێنە.

4 – داتەکاندنی دەغڵ و تووتن.

هه‌ڵته‌كانن/heľtekanin: كتپ:[ ئەردە] هەڵتەکاندن. 

هه‌ڵته‌كاو/heľtekaw: ئانفا: ئه‌ڵته‌كیاگ( كهـ).

هه‌ڵته‌ک و پەڵتەک/heľtek û peľitek: نتـ: بەلۆقاوی درێژ و بەپەلە ڕۆیشتن ، قەترەکردن.

هه‌ڵته‌ک و دەڵتەک/heľtek û deľitek

: نتـ: هەڵتەک و پەڵتەک.   

هه‌ڵته‌ک هه‌ڵته‌ک/helten helten: ئانتـ: بەپشوو لەسەخۆیی هاتن. 

هه‌ڵته‌کێن/heľtekên: نفا: 

1 – لەبەریەک بەر. 

2 – بڵندکەری ئەندام.

3 – تەکینی لێفەو بەڕە.  

هه‌ڵته‌کیان/heľtekiyan: کتن: هەتەکان.

هه‌ڵته‌کین/heľtekîn: کتن: هەڵ تەکان. 

.

.

.

.