توو¹/tû: ن:[ ڕوو][ پەهلەوی: تووت، فار:توت، گیل: تووت] تووت( كباش)، تفی( هـ)، توی، تویە، توویە( زا): دارەتوو: دارێكی بەرز و بەلک وپۆیە، گەڵاكانی پڕن و لێو گڕنی و زوورە و بەدرەختێکی گوڵدار هەژماردەکرێت. گوڵەكانی هێشوویەكی بچووكە كە دوای دەبێتە بەرەكەی. نزیکەی 16 جۆری دارتوو دۆزاروەتەوە لەسەرانسەری جیهاندا بەبێبەر و بەبەردار پۆلێنکراون، وەچەندین جۆری نوێش بەهۆی موتوربەوە وەدەسهاتوون، ناولێنانیان بەپێ ناوچەکان دەگۆرێت لەلایەن خەڵکەوە. داری تووی بێبەرە(زڕ) یان دارتووی زڕنێرە تەنیا گوڵ دەردەکات( ڕێسە) و نایکات بەتوو، بەڵام داری بەردارمێیە و گوڵ( ڕێسە) کەی دەکات بە بەر واتە( توو) پاش ئەوەی بەهۆی باوە پیتێن ڕوودەدات لەنیوان گوڵی نێرە و مێەدا. دوای گوڵ بەرەکەی دەبێت بە کۆڵنجە کە ڕەنگی سەوزە دواتر کە پێدەگات ڕەنگی سپی دەبێت، کاتێک کە جۆری تووە کە سپی بێت ، بەڵام لەجۆرەکانی تر ڕەنگی سور یان ڕەش دەبێت، داری توو خۆرسک یان بەدەستی مرۆڤ سەوز دەبێت (بە تۆو یان بەقەڵەم)، بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بەرز و نزم دەگرێت.
دارتوو/dar tû: ن:[ ڕوو][ دار+ توو] داری توو بەشێوەی تۆو دەچێندرێت و دواتر سەوزدەبێت و ئینجا دەگوازرێتەوە پاش یەک ساڵ یان زیاتر، بەنەمانی خێرا گەشەدەکات و تا( 10 – 25) مەتر باڵادەکات، دواتر گەشەی لەسەرخۆ دەبێت. دەژمێ خۆراكی كرمی ئاورێشمە.[ Bot :Morus Alba].
کۆڵنجە/koľince: ن:[ خوار][ ڕوو] بەری توو هێشتا سەوزە و بەڵکی خواردن نایەت.
بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم:
:: دوو جۆر بەردەگرێت سپی و سوور.
توو داوەشاندن/tû daweşandin: كتپ:[ توو+وەشاندن] هەژاندنی دار بۆ ئەوەی توو بە كۆمەڵ بكەوێتەخوارەوە.
تووەڕەشە/tuweřeşe: نتـ:[ ڕوو][ توو+ئە+ ڕەش+ ئە] شاتوو.
تووەسوورە/tuwesûre: نتـ:[ ڕوو][ توو+ ئە+ سوور+ ئە] شاتوو، گاتوو : جۆرە توویەكی مزرە.
تووڕەشک/tûřeşk: نتـ:[ ڕوو][ کباک] تووی ڕەش.
تووڕەق/tûřeq: ئانتـ:[ ڕوو] [ توو+ ڕەق] تووی وشک.
هەندێ لە جۆرەکانی توو |
تووی/tûy: نتـ:[ ڕوو][ Bot :Morus notabilis].[ ع : توت بارز].
تووی ئەفەریقی/tûy Eferîqî: نتـ:[ ڕوو][ Bot :Morus mesozygia].[ ئینگـ: African mulberry]
تووی ڕەش/tûy řeş: نتـ:[ ڕوو] شاتوو، تووی سوور.[ Bot :Morus Nigra].
تووی سپی/tûy sipî: نتـ:[ ڕوو] بەری داری توویە، ڕەنگی سپییە، ئاودارتای هاوین پێ دەگات، كە كوردستان و بە تایبەت لە هەورامان و یشك دەكرێت و وەك بەرهەمی ئەو ناوچەیە دەفرۆشریت.[ ئینگـ: White Mulberry ]
تووی سوور/tûy sûr: نتـ:[ ڕوو] بەری دارتوویەكە، ڕەنگی سووری ئاماڵ ڕەشە، ئاودار و شیرینە، ڕەنگ دەداتەوە و ماوەیەك ڕەنگەكەی لە سەردەست دەمێنێتەوە، بۆ خۆی دەخورێت و ئاوەكەی دەخۆنەوە، دارەكەی دەتوانێت هەتا دە مەتر بەر ئەم تووە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا هاتۆتە هەرێمی کوردستان پێی دەڵێن تووە سوورەی ئەمریکی ، زوو دەڕوێ و بەردەگرێ و تووەکانی سورە پاشان ڕەش دەبێ ، لقەکانی شۆڕ دەبنەوە و باڵای بەرز نابێتەوە بەر.[ Bot : Morus rubra].
تووی قوستەنتینی/tûy qustentînî: نتـ:[ ڕوو] شاتوو، تووی سوور.[ Bot :Morus constantinopolitana].
تووەمۆرە/tuwe more: ن:[ ڕوو] مۆركارە: جۆرێكە لە تەڕەتوو.
.
.
_________
{ …
توو بنیشە وەسەنگین
بەختت مەیە و وە ڕەنگین
}{ پپ}
: تۆ دانیشە بە سەنگین، بەختەكەت دێ بەڕەنگین …{ هەردەوێڵ}.
.
.
________
توو³/tû: ن:[ کباک، زا] تف، تووڤ.
تووكرن/tû kirin: كتپ:[ كباک، زا] تفكردن، تووڤكرن.
.
.
__________
توو 4 /tû: ن:[ ] تۆو، تۆم.
{ تێبـ: تەنها بۆ كوران بەكاردەبرێ و واتا منداڵی نابێ}{ گیو.ل. 256}.
.
.
.
.