پەیكەر/peyiker: ن:
1 . [ هونەر] ئابیدە، پێکهاتە، ڕوواڵەت، كۆتە _ كۆتەڵ.
{
هەی كەرێكم بوو، چ پەیكەر ؟
تەیكەری هەوراز و لێژ
}{ نالـی}.
2 . بەشەن، قەلافەت، ڕووخسار، چارە، لەش، قالب.
پەیکەرتاش/peyiker taş: نتـ:
1 . [ هونەر] ئەو كەسەیە، كەپەیكەر دەتاشێ لەبەرد و كانزا.
2 . [ فەل][ پەیکەر+ تاش][ لا: Caelum ]
پەیكەرتاشی/peyiker taşî: نچ:[ هونەر] ئەوەی پێوەندی بە پەیكەرتاشەوە هەبێت، وەك پیشە، هونەر، بازرگانی…هتد.
پەیكەرتراشین/peyiker tiraşîn: کتن:[ هونەر]
پەیكەرساز/peyiker saz: نفا:[ هونەر] پەیكەرچێكەر، تراش.
پەیكەرسازی /peyiker sazî: نچ:[ هونەر] ئەوەی پێوەندی بە پەیكەرتاشەوە هەبێت.
پەیكەری بازاڕ/peyikerî bazař: ن:[ ئاب] پێکھاتەی بازاڕ
پەیكەربەندی/peyiker bendî: نتـ: پێکھێنەکان.
پەیكەری دارایی/peyikerî darayî: نتـ:[ ئاب] پێکھاتەی دارایی
پەیکەری ڕێکخراو/peyiker řêkxiraw: نتـ:[ پەیکەر+ ی+ ڕێکخراو] کڵێشەی ڕێکخراو.
ئێسکە پەیکەر/êske peyiker: نتـ:[ توێ] ئێسکبەند : ئێسکبەندی مرۆڤ. .
ماسوولکە پەیكەر/masûlike peyiker: ن:[ توێ] ماسولکەبەند، کڵێشە.
.
.
.
.