چۆلەکە/çoleke: ن:[ باڵ][ سلێمانی] بەیتاک، بەیتک، پاسارو، پاساری( کەرکووک)، پتيک، تیڤۆک، جەوک، جکە، جووجک، جوونجک، جویجک( باد) جویچکەحەوا، چڤک، چڤينک، چڤینگ، چڤيک: çivîk، چۆرتان، چۆلەگە، چووجکه، چووک، چوول، چوێژیلە، چوێلەکە( سەردەشت)، چویچ، چويچک، چویک، چێژوولە، چێژیله‌، کێژوولە( ڕەوان)، چێشکه‌( هل)، کێشکە، چێشکۆک( سورچی)، چيجک، چیچک، چيچکا( زاخۆ)، چيڤک، چیویک، دێمەرە، سانديلکە، سەرچە، سيڤاندۆک، سيڤاندۆکە، سيڤانديلکه، سيڤيانک، سواندۆکە، سواندووکه، سواندوولکە، سوانديلکە، سوانکێ، شڤانديلکە، قەلەباچکە، کەشک، کوێژیلە، کێژیلە، کويژيلە، کويێشکە، کێژووڵە، کێشوولە، کێشکە( هەولێر)، کيرچک، کيژک، کيژوولە، کيشکە، کوێشکه‌، کێشکه‌، کێشوه‌له‌، کیژۆڵه‌، گورگه، مەلووچک، مەلیوچک، مەليچە، مەلیچک( خانەخین)، مرچک، مرچکە( مادە)، مروچڵێ، مريچک، مريچکە، مريچڵە( هـ)، مریچڵێ، مليچک، ملیچڵێ. مڵێچێ، مریچله‌، مه‌لووج  

: چۆلەکە خێزانێکی گەورەی باڵندەیین نزیکەی 50 جۆر هەن کە دابەش دەبن بەسەر 12 چەشن لە پۆلێنکردنی زانستی دا. زۆری جۆرکانی چۆلەکە وەها دەناسرێنەوە : باڵنده‌ی بچووکن، بڵندێکەی لە نێوان 14 – 16 سم دەبێت و کێشی لە نێوان 25 – 32 گرام دەبێت، دندووکی ئه‌ستوور و خڕی هه‌یه‌. لاقیان تا ڕاده‌یه‌ک کوڵه‌. په‌ڕوبالیان ره‌نگامه‌ نییه‌. به‌کۆمەڵ ده‌ژین و له‌ فڕیندا به‌هێزن. هەم له‌ شوێنی نزیک به‌مرۆڤ و هەم لە کێڵگه‌کان ده‌ژین. واتا له‌ ناوکون، سه‌ردار و ناوره‌وه‌زان هیلانه‌ ساز ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆکه‌ له‌ هه‌موو شوێنیکی دنیا ده‌بینڕین. زۆرتر دانه‌وێڵه‌ ده‌خۆن و ده‌نگیان خۆش و دڵنشینە.[ Zoo : Passer Domesticus].   

[ دەنگ] : جریوە، دەجروێنێت : جریواندن]

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

kingdom phylum class order family  genus  spice 
 شانشین  هۆبە پۆل پلە خێزان  چەشن  جۆر
animalia chordata aves passeriformes passeridae passer passer pomesticus
 جیهانی زیندەوەر   پەتدارەکان   باڵندە  پاساری ئاسا پاسارییەکان پاسار چۆلەکەی ماڵی

چۆلەکەی مێ/çoleke: ن:[ باڵ]

چۆلەکەی نێر/çoleke: ن:[ باڵ]

 هێلکەکردن 
 وه‌رزی جووتبوونی چۆله‌که‌کان له‌نیوه‌ی وەرزی به‌هاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات و تا کۆتایی وەرزی پاییز درێژه‌ی هه‌یه‌. چۆله‌که‌ی مێ 5 تا 6 هێلکه‌ی نیشانه‌داری سپی ده‌کات. چۆله‌که‌ی ناوچه‌ فێنکه‌کان، له‌ وه‌رزی به‌هار و پاییزدا به‌ره‌و ناوچه‌ گه‌رمه‌کان کۆچ ده‌که‌ن.

 

                گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی چۆلەکە لە جیهاندا               

چۆلەكەی ئەبوئالکوری/çolekey ebualkurî: نتـ:[ باڵ][Passer hemileucus ]

چۆلەكەی ئیتاڵی/çolekey îtalî: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer italiae]
چۆله‌که‌ی ئیسپانی/çolekey îspsniya: ن:[ باڵ] ئەبوور:ebûr( کباک)[ ئینگـ: Spanish sparrow][لا: Passer hispaniolensis]
چۆله‌که‌ی به‌فری/çolekey befirî: نتـ:[ باڵ] .
چۆله‌که‌ی بلووچی/çolekey bilûçî: نتـ:[ باڵ] .
چۆله‌که‌ی بۆر/çolekey bor: نتـ:[ باڵ]
چۆله‌که‌ی بیابانی/çolekey biybanî: ن:[ باڵ][ لا :  Passer simplex]
چۆله‌که‌ی چۆماوان/čolekey çomawan: ن:[ باڵ]
چۆلەكەی خەنەیی/čolekey xeneyî : نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer rutilans ]    
چۆله‌که‌ی داران/çolekey daran: ن:[ باڵ] [ لا : Passer pyrrhonotus]
چۆلەكەی دەریای مردوو/çolekey deriyay mirdû : نتـ:[ باڵ] بۆری مل زەرد. [ لا : Passer moabiticus ]
چۆلەكەی دوورگەی کاپێ ڤێردێ/çolekey dûrgey Kapi Vêrdê: نتـ:[ باڵ] [ Passer iagoensis ]
چۆلەكەی زەردباو/çolekey zerdbaw: نتـ:[ باڵ] لە ووڵاتی تایلاند دەژێت.[ لا : Passer flaveolus]
چۆلەكەی زێڕینی سودانی/çolekey zêřînî sudanî: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer luteus ]
چۆلەكەی زێڕینی عەرەبی/çolekey zêřînî äerebî: نتـ:[ باڵ] [ لا :  Passer euchlorus ]
چۆلەكەی سەربۆر/çolekey serbor: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer diffusus]
چۆله‌که‌ی سه‌رڕه‌ش/çolekey ser řeş: نتـ:[ باڵ]
چۆلەكەی سرنجکەتاڵە/çolekey sirinçike taľe: نتـ:[ باڵ] لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا دەژێت، دەنووکی ڕەشە.[ ئینگـ : Saxaul sparrow][ لا : Passer ammodendri]
چۆلەكەی سۆمالی/čolekey somalî: نتـ:[ باڵ] چۆلەکەی سەرسوور. [ ئینگـ : Passer castanopterus]  
چۆلەكەی سواینسۆنی/çolekey siwaynsonî: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer swainsonii ]
چۆله‌که‌ی سینگ ڕه‌ش/çolekey sînigřeš: ن:[ باڵ]
چۆلەكەی کلک ڕەش/çolekey kilikřeš: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer melanurus ]
چۆلەكەی كێوی/çolekey kêwy: نتـ:[ باڵ] باڵندەیەكی بچووكە وەكو فیرنەگولە پشتی ڕەش و سنگی پرتەقاڵی و سكی سپییە.[ ئینگـ : Mountain finch]
چۆلەكەی کینیا/çolekey kînyia: نتـ:[ باڵ] چۆلەکەی بۆری مل خەنەیی.[ Passer rufocinctus ]  
چۆلەكەی گەورە/çolekey gewre: نتـ:[ باڵ]Passer motitensis ]
چۆلەکەی گرە/çolekey gire: نتـ:[ باڵ] پەڕبەڵەکە، باڵبەڵەکە، سەقری مێشخۆر، قجی بەڵەک، قجی چاوڕەش : باڵندەیە کە جروجا نەوەر خۆرە. دندووکی بچووک و بەهێزە، قاچی بەقوەت و چنگی بەهێزە، لە شوێنی بەرز هەڵدەنشێت، بەرەو نێچیر لور دەبێتەوە. تیژفڕە و بەتەنیا دەژێت. لەسەر دار هێلانە دەکات [ لا: Laniidae].
چۆله‌که‌ی مل زه‌رد/çolekey mil zerd: ن:[ باڵ]
چۆلەكەی مۆر/çolekey mor: نتـ:[ باڵ] [ لا : Passer griseus ]
چۆلەكەی ناوەڕاستی ئەفەریقا/çolekey naweřastí eferîqia نتـ:[ باڵ] [ لا: Petronia dentata]
چۆلەکەی هیندی/çolekey hîndî: نتـ:[ باڵ].[ Zoo :P. d. indicus].

جریوەی چۆلەکە/cirîwey çoleke: نتـ:[ جریوە+ ی+ چۆلەکە]

.

.

.

.