تەنوور/tenûr: ن:[ ئاڤێستایی : Anirat: تەرینا ][ هـ، ڕۆژ، کباک][ تەندوور ( د) سواوە]

1 – ئارتوون _ ئارگوون، تەندویر _ تەنویر، كەندوێک : دروستكردنی تەنوور، پیشەیەکی کۆنی کوردەوارییە، بۆ قوڕ گرتنەوە پێویست بە خۆڵێكی سوور و تایبەت دەكات كە گرێ و گۆڵ تێدا نەبێت، سەرەتا خۆڵە سوورەکە ئاوی تێدەکرێت و دەکرێت بە قوڕ.  قوڕەكە خاوێن دەكرێت و دەخوسێندرێت پاشان لەگەڵ خوێ، کا، و مووی بزن، تێكەڵ دەكرێت. پاش ئەوەی تەواو بوو بە گیراوە بۆ چەند رۆژێک بەجێی دەهێڵدرێت پاشان دەست دەكرێـت بە دروستكردنی تەنوورەكان بەشێوەیەک هەر جارەو ژمارەیەک هەشت تا دوانزە تەنوور دروست دەکەن بە جارێک.  بەڵام لە وەرزی هاویندا ژمارەیەكی زۆر لە تەنوور دروست دەكرێت لەبەری ئەوەی لە وەرزی زستان دروست كردنەكە ماوەیەكی زۆر دەخایەنێت و دەبێت داپۆشرێت رەنگە زیاتر لە مانگێک بخایەنێت، سەبارەت بە قەبارەو شێوەی تەنوورەكان، بە پێی ویستی داواكارەكان دەبێت، چونكە ئەوەی بۆ ماڵان بەكاردێت بچووكترە لەچاو ئەوەی بۆ نانەواخانەكان بەكاردێت. قووڵییەکەی ( 0،75) مەترە، تیرەکەی نزیکەی ( 0،52) مەترە لە زەوی دادەنرێت و هەر چواردەوری بە قوڕ سواغ دەدرێت، لە لاتەنیشتی خوارەوەی گڵێنەیەکی تێدایە و بۆ هەوا گۆڕکێ و گەشانەوەی ئاگر، بە دار و چیلکە گەرم دەکرێت تا سوور دەبێتەوە، دوای ئەوە بەکاردێت بۆ نان دروستکردن. 

:: کەرکووک  دەشت و گڵەسوورەکەی بەناوبانگترینن بۆ دروستکردنی تەنوور.{ کوردیپێدیا}.  

2 – توون، کورە، تەندور، دەمگا، کورەی ئاسنگەر. [  ئینگـ : oven, kiln , furance]

تەنوورەوان/tenûrewan: ئانتـ:[ تەنوور+ ئە+ وان] تەنووروان: كەسێكە نانی بە تەندوورێ بكات.

تەنوور داخستن/tenûr daxistin: كتپ:[ تەنوور+ داخستن]

1 – هەڵگیرساندنی ئاگر لە تەندوورێكدا بۆ نانپێكرنی.

2 -[ مجـ] لە چەند كەسێک كۆببنەوە و بەخراپە باسی یەكێک بكەن.

3 – لەوەشە.

تەنوور شێوێن/tenûr şêwên: نتـ: بەراگر.كۆڵەوەژ، كۆڵەووژ، كووڵەبرێژ: دارێكی درێژی هەندێک ئەستوورە كەبنی یان پشكۆی تەندووری پێ تێكوەردەدەن، هەتا ئاگرەكە خۆشتر بێت.

تەنوور كوولووچەپزی/tenûr kûlûçepizî: نتـ: كوورە، كوماج.

 هەندێک لە جۆرەکانی تەنوور لەپیشە جیاجیاکاندا 

تەنووری ئەتۆمی/tenûrî etomî: نتـ: دەزگایەکە بۆ پێکهێنانی کارلەیەککردنی ئەتۆمەکانی یەک لەدوای یەک بۆ پەیداکردنی وزە و دەستگرتن بەسەریدا.[ ئینگـ: Atomic pile]. 

تەنووری بەرد/tenûrî berd: نتـ:  سندۆل : کوورەی بەرد.[ ئینگـ: stone furance]. 

تەنووری بسکویت/tenûrî biskuyit: نتـ: جۆرە تەنوورێکە بەرهەمە فەخوورییەکانی تێدا گەرم دەکرێت، پێش ڕووکەش کردنیان.[ ئینگـ: Biscuit oven]. 

تەنووری بۆتە/tenûrî bote: نتـ: جۆرە تەنوورێکە بۆ تواندنەوەی کانزاکان.[ ئینگـ: Crucuble furance]

تەنووری پیپێستیل/tenûrî pîpêstîl: نتـ: کوورەی پیترۆل : کوورەیەکە بۆری پێچاوپێچی تێدایە و نەوتی خاوی تێدا گەرم دەکرێت، پێش دڵۆپاندنی.[ ئینگـ: Pipestill]. 

تەنووری توواندنەوە/tenûrî tuwandinewe: نتـ: [ ئینگـ: Fusion furance]

تەنووری توونێلی/tenûrî tûnêlî: نتـ: تەنووری گەرم کردن.[ ئینگـ: Tunnel furance]. 

تەنووری ڕەتکەرەوە/tenûrî řetkerewe: نتـ: جۆرە تەندوورێکە گەرمی کە دیوی ناوەوەی سەرەکەیەوە ڕەت دەبێتەوە بۆ گەرمکردنی ناوەڕۆکەکەی وەک لە پوختەکردنی تەنەکە دا بەکاردێت.[ ئینگـ: Reverberatary Furance]. 

تەنووری ڕەقکردنەوە/tenûrî řeqkirdinewe: نتـ: [ ئینگـ: Annealing furance]. 

تەنووری ڕووکەشی شووشەیی/tenûrî řûkeşî şûşeyî: نتـ: جۆرە تەنوورێکە بەرهەمە فەخوورییەکانی تێدا ڕووکەش( بۆیە) دەکرێت.[ ئینگـ: Glast Kiln]

تەنووری سووڕاوە/tenûrî sû awe: نتـ: تەنووڕێکی لارە لە پۆڵا دروستکراوە، چیمەنتۆی تێدا دروست دەکرێت.[ ئینگـ: cement kiln, rotary kiln]. 

تەنووری سیمەنز/tenûrî sîmeniz: نتـ: کوورەی سیمەنز مارتن، کە دەتوانێت ئاسن بگۆڕێت بۆ پۆڵا.[ ئینگـ :]

تەنووری شلەوەکردنی کانزاکان/tenûrî şilewekirdinî kanzakan: نتـ: [ ئینگـ: Cupola Furance]

تەنووری کارەبایی/tenûrî  karebayî: نتـ: تەنووڕیکە بە کارەبا گەرم کردن.[ ئینگـ: Electric furance]. 

تەنووری کەوانەیی بۆشایی/tenûrî kewaneyî boşayî: نتـ: جۆرە تەنوورێکە بۆ پوختەکردنی کانزایی وەک Zi و Ti. [ ئینگـ :]

تەنووری کراوە/tenûrî kirawe: نتـ: جۆرە تەنوورێکی ڕەتکەرەوەیە، بۆ دروستکردنی پۆڵا بەکاردێت.[ ئینگـ: Open bearth furance]

تەنووری کۆک/tenûrî kok: نتـ: کوورەی کۆک : جۆرە کوورەیەکە بۆ ذڵۆپاندنی خەڵووزی بەردین بەکاردێت، بۆ بەدستهێنانی خەلووزی کۆک.[ ئینگـ: Coke oven]. 

تەنووری کوورە/tenûrî kûre: نتـ: کوورەی گەچ، کوورەی قسڵ.[ ئینگـ : ]

تەنووری گۆڕەڕ/tenûrî gořeř: نتـ: تەنووڕێکە بۆ گۆڕینی ئاسن بۆ پۆڵا.[ ئینگـ: Bessemer converter]. 

تەنووری گونجاندن/tenûrî guncandin: نتـ: [ ئینگـ: Forging Furance]

تەنووری مووشەدەمە/tenûrî mûşedeme: نتـ: کوورەی مووشەدەمە : تەندوورێکی قیتە لە پۆڵا دروست دەکرێت، ئاسنی تیا نەرم دەکرێت بۆ دروست کردنی تشت.[ ئینگـ: Blast Furance]. 

تەنووری نان کردن/tenûrî nan kirdin: نتـ: [ ئینگـ: backery, bakehouse]

تەنووری نەرمکردنەوە/tenûrî nerim kirdinewe: نتـ: تەنووری گۆڕینی ئاسنی حەوتجۆش( پیس) بۆ ئاسنی باک و نەرم( گونجاو). [ ئینگـ: Puddling  Furance]. 

تەنووری نۆرە/tenûrî nore: نتـ: جۆرە تەنوورێکە بە شێوەی پچڕپچر ئیش دەکات، واتا کەرەستەی تێدەکرێت و بەتاڵ( خاڵی) دەکرێتەوە.[ ئینگـ :]

تەنووری ووشککردنەوە/tenûrî ûşikkirnewe: نتـ: جۆرە تەنوورێکە کە تەوژمێکی هەوای گەرمی پێدا تێپەڕدەکرێت یان دەسووڕێندرێتەوە بۆ ووشککردنەوەی شتومەکی تەڕ و شێدار.[ ئینگـ: Drying oven].  

تەنووری هەڵمی/tenûrî heľimî: نتـ: کوورەیەکە بەهەڵم گەرم دەکرێت.[ ئینگـ: steam oven]

.

.

_____________

تەنوور/tenûr: ن:[ فەلەک] کوورە : کۆمەڵە ئەستێرەیەکە لە باشووری گۆی زەوییەوە دیارە بە ڕوونی.[ ئینگـ: Fornax]

.

 

.

.

{ کەمالنامە،ل، 963 – 964}