بزن/bizin: ن:[ گیان][ پەهلەوەی : بوج، بوز] بز( هـ، کباک)، بزە( شەبە)، چۆت، گدێ : كاریلەی سێ ساڵانەیە، چوار بەهاری دیبێت. گیاندارێكی كاوێژكەری شیردەرە، ماڵی، گەورەیە ناونجی شاخەكانی بە دیوی ناوەوە چەماوەتەوە، ڕیشێكی نەرمی هەیە، لەژێر چەناگەیەوە، كلكی كورتە، بەتووكی بزن دەگوترێت موو. ڕادەگیرێت بۆ زیادكردن و شیر، گۆشت و پێستەكەی.[ ناوی زانستییەکەی: Capra aegagrus hircus].

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
بووزە

 

  جۆرەكانی بزن
  ئاسایی
  مەرغەزی 
  مەرەز
  دووڕە 

 

 گیانەوەر  شێوەی  تەمەنی دۆزینەوەی   ناوچەی دۆزینەوەی  بەروبوومەکانی
 بزن  ماڵی    8000 ساڵ پ.ز  باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا.  گۆشت، شیرەمەنی، پێست، موو.

 

 بزن تا دەگاتە تەمەنی چوارساڵی بەچکەی مێ  بەچکەی نێر
 1  بەچکەی تازەزاو  بزڵێ، کاریلە، کارژیڵە  کار، بزڵە، کارژۆڵە
 2  کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە  گیسک   بزیا، بزیە
 3  کاتێک دوو بەھار تێپەڕدەکات  گیسكەمێ، توشتییر، بزنی بەرتەگە   تەشتیر( زازا)، توێشتیر، چوێشتیر، چتوور
 4  کاتێک کە بە تەواوی پێدەگات  بزن  نێری، سابرێن، حەچە

تگە/tige: ن:[ ئاژ] بەجووتبونی بزن دەگووترێت.

[ دەنگ] : باعاندن یان باڕاندن : دەباعێنێت]

                         سووەکانی شیری بزن                     

1 – شیری‌ بزن بۆ منداڵ زۆر باشه‌، به‌جۆرێک هاوشێوه‌ی‌ شیری دایكه‌، كه‌مترین ڕێژه‌ی‌ لاكتوزی‌ تیادایه‌، كه‌سانێک هه‌ن كه‌ پێكهاتی‌ لاكتوز تووشی‌ گیروگرفتی‌ ته‌ندروستیان ده‌كات ده‌بێته‌ هۆی‌ ئازاری‌ گه‌ده‌ و دڵه‌كزێ‌.

2 – شیری بزن زۆرترینی‌ ئه‌و مادانه‌ی‌ تێدایه‌، كه‌ خانه‌كانی‌ له‌ش ده‌بوژێننه‌وه، ‌ڕێگری ده‌كات له ‌جۆره‌كانی‌ هه‌وركردنی‌ جه‌سته‌.

3 – چه‌ورییه‌كانی‌ شیری‌ بزن سوودبه‌خشن، كه‌ وزه‌ به‌ له‌ش ده‌ده‌ن و له‌ش وه‌ک چه‌وری كۆیان ناكاته‌وه‌؛ واتا چه‌وری شیری بزن نابێته‌ هۆی‌ قه‌ڵه‌وی‌ و به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كۆلسترۆڵ.

4 – شیری بزن زۆرترین ڕێژه‌ی‌ ماده‌ی‌( سیلینیۆم:selenium)ی‌ تێدایه‌، كه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی به‌هێزكردنی‌ به‌رگری له‌شه‌.{ گۆران}

5 – شیری‌ بزن باشە بۆ ماسوولكه‌كانی‌ دڵ و ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رزی‌ فوسفۆڕ و زینک و كالسیومی تیادایه‌، كه‌ بۆ پته‌وكردنی‌ ئێسک سودی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

6 – ترشه‌ڵۆكه‌كانی‌ كه‌ له‌شیری‌ بزن دا هه‌ن زۆر به‌ ئاسانی ده‌گه‌نه‌ ریخوڵه‌كان و ئاسانتر هه‌رسده‌كرێن و ده‌مان پارێزن له‌ ئەلێرژی.{ تارا}

{ بزنەكەی هەیاسی خاسە : واتا هەركەمێک بەخۆیدا دێت، شتێكی بۆ دەبێت، دەچێتەوە دۆخی جارانی}{ پپ}.

بزنانە/bizinane: ئانتـ:[ ئاب][ بزن+ ئان+ ئە] سەندنی چل یەكە لە ئاژەڵی ماڵی لەلایەن ئاغاوە.

بزنەسیس/biznesîs: نتـ: بزنەكەژ.

بزنەقسر/bizine qisir: نتـ:[ گیان]  كەساڵێک نەزابێت.

بزنەكێڤی/bizine kêvî: نتـ:[ گیان] بزنەكێوی، بزنا هوڤ، بزن کوڤی، پەزکوڤی : نێری یێ کوڤی.[ ئینگـ: ibex]

بزنەكێوی/bizne kêwy: نتـ:[ گیان] بزنەكێڤی: گیاندارێكی كێوی یە لە ئاسک دەچێت، بەڵام ئەم شاخی لقلقە. نووكی شاخەكانی خوارە، لە جێگای سەخت دەژێت.[ Zoo : Cervus Capreolus].

بزنەكوڕانە/bizine kuřane: نتـ: ژنە ئاغا منداڵی ببوایە، دەبوایە مسكێنی دێ هەرماڵەی بزنێک بكەنە دیاری بۆ ژنە ئاغا.

 تێبینی
 ئەم جۆرە باجەی سەرەوە ئێستا باوی نەماوە و بەڵام جاروبار لە چیرۆک، هۆنراوە، و هەڵبەست بەرچاودەكەون 

بزنەگەل/bizine gel: ئانتـ:[ رۆژک، مكـ] ڕانی بزن، كۆمەڵێک بزن پێكەوە.

بزنەمەرەز/bizinemerez: نتـ:[ گیان] جەزوو، چیر : چەشنێک بزنە لەبزی موو مەرەزی بەلەشەوەیەوە بۆ كوتاڵێک دروستكردن كرابێت.[ ئینگـ: Angora goat]

بزنەوان/biinewan: نتـ: شوانی بزنان.

بزنەوەس/bizinewes: نتـ: مەشكەیەک لەپێستی بزن دروست كرابێت.  

بزن دۆش/bizin doş : نتـ: ئەو كەنیشكەی كەبزن دەدۆشێت.

بزنۆكە/bizinoke: ئانتـ:[ بزن+ ئۆكە] بچووككراوەی بزنە وەک بەرخۆكە.

بزنی بەرتەگە/bizinî bertege: نتـ: توشتیر، تێشیر، چوێشتیر، تەشتیر( کباک، زا)، گیسكەمێ، بزنی بەرتەگە.

بزنی دووساڵە/biznîsaľe: نتـ: چتوور، چوێشتیر، تێشتیر، بزنی بەرتەگە.

چوونە بەربزنانە/çûne ber bizinane: كتن:[ چوون+ ئە+ بەر+ بزن+ ئان+ ئە] بزن بردنەدەر بۆ لەوەر

:: كەریم چۆتە بەر بزنان و ئێوارێ دێتەوە.

                             چۆنێتی ناسینەوەی بزن                             

بەلەپۆش/beleboş: نتـ:[ گیان] ڕەش و سپییە و گۆێپانە و ڕووخساری ڕەشە.

بەلەپۆش مارۆ/belepoŝ maro: نتـ:[ گیان] ڕەش و سپییە گوێقوتە و ڕووخساری سپییە.

بەلەڕەش/beleřeş: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێیلوولە.

بەلەڕەش مارۆ/beleřeŝ maro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گۆیلوولە و ڕووخساری سپییە.

بەلەقەرە/beleqe: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێلوولە و چوارپەلی سوورە.

بەلەقەرەپۆش/beleqere poŝ: نتـ:[ گیان] ڕەش و سپییە گوێلوولە و چوارپەلی سوورە.

بەلەقەرەمارۆ/beleqere maro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێقوتە و ڕووخساری سپی یەو چوارپەلی سوورە.

بەلەقەرەهۆل/bele qerehol: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێلوولە و ڕووخساری سپی وچوارپەلی سوورە.

بەلەسپی/belespî: نتـ:[ گیان] هەموو لەشی پیە و گوێلوولە.

بەلەشین/beleŝîn: نتـ:[ گیان] هەموو لەشی خۆڵەمێشییە وگوێقووتە.

بەلەهەمس/bele hemis: نتـ:[ گیان] ڕەنگی زەرد و سوورە وگوێلوولە.

بەلەهوڵ/belehoľ: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێلوولە و ڕووخساری سوورە.

بەلەهول مارۆ/belehol maro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێلوولە و ڕوو خساری سوور و سپییە.

پۆش/poş: ن:[ گیان] ڕەش و سپییە گوێپانەو ڕووخساری ڕەشە.

پۆش مارۆ/poş maro: نتـ:[ گیان] ڕەش و سپییە گوێقووتە و ڕووخساری سپییە.  

بزنە دۆخە/bizine doxe: نتـ:[ گیان] بزنێكە بۆ دۆ و بەرەكەی بدرێ بە كەسێكی بەو مەرجە كە لە دواییدا تەنها بزنەكە بەساخی بدرێتەوە خاوەنەكەی.  

ڕەش گوێیار/řeş gwêyar: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێپانە.

ڕەش گۆردو/řeş gordu: نتـ:[ گیان] بەرمل و دەوروبەری كلكی مووی خاكی پێوەیە.  

سپی/spî: ن:[ گیان] هەموو لەشی سپیە وگوێپانە.

شین كەوی/şîn kewy: نتـ:[ گیان] هەموو لەشی خۆڵەمێشی و گوێپانە.

قەرە/qere: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێپانە و چوارپەلی سوورە .

قەرە پۆش/qerepoş: نتـ:[ گیان] ڕەش و سپییە گوێقووتە و چوارپەلی سوورە.

قەرەمارۆ/qeremqro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێپانە و ڕووخساری سپییە و چوارپەلی سوورە.

قەرەهول/qerehol: نتـ:[ گیان] ڕەشە گوێپانە ڕووخسار و چوارپەلی سوورە.

قەرەهول مارۆ/qerehol mero: نتـ: ڕەشە و گوێپانە و ڕووخساری سوور و سپییە و چوارپەلـی سوورە.  

قووتەپۆش/tepoş: نتـ: ڕەش و سپییە گوێقووتە و ڕووخساری ڕەشە.  

قووتەپۆش مارۆ/te poşmaro: نتـ:[ گیان] ڕەش و سپییە و گوێقووتە و ڕووخساری سپی یە.

قووتەڕەش/teřeş: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێ بچووک و قووت.

قووتەڕەش مارۆ/teřeş maro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێ بچووک و قووتە ڕووخساری سپی یە.

قووتەسپی/qûte spî: نتـ:[ گیان] هەموو لەشی پیە و گوێقووتە.

قووتەشین/te şîn: نتـ:[ گیان] هەموو لەشی خۆڵەمێشییە و گوێقووتە.

قووتەقەرە/te qere: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێقووتە و چوارپەلی سوورە.

قووتەقەرەپۆش/te qerepoş: نتـ:[ گیان] ڕەش و سپییە گوێ قووتە و چوارپەلی سوورە.  

قووتەقەرەمارۆ/te qeremaro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێ قووتە و ڕووخسار و چوارپەلی سوورە.

قووتە قەرەهول/te qerehul: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێقووتە ڕووخسار و چوارپەلی سوورە.

قووتەقەرەهولمارۆ/te qere hul maro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێقووتە و ڕووخساری سوور و سپییە و چوارپەلی سوورە.

قووتەهەمس/te hemis: نتـ:[ گیان] زەرد و سوورە و گوێقووتە.  

قووتەهول/tehul: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێ بچووكی قووتە و ڕووخساری سوورە.

قووتە هولمارۆ/te hulmaro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێلوولە و ڕووخساری سوور و سپییە.  

کەڕی ڕەش/keřy řeş: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێ بچووكە.

كەڕی هەمس/keřy hemis: نتـ:[ گیان] زەردو سوورە و گوێ بچووكە.

هەمس/hemis: نتـ:[ گیان] زەرد و سوور و گوێپانە.

هەمس مارۆ/hemis maro: نتـ:[ گیان] زەرد و سوورە گوێ بچووكە و ڕووخساری سپی یە.

هول/hul: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێپانە و ڕووخساری سوورە.

هولمارۆ/hulmaro: نتـ:[ گیان] ڕەشە و گوێپانە و ڕووخساری سوور و سپی یە.

بزنەدۆخە/bizinedoxe: نتـ:[ بزن+ ئە+ دۆخ+ ئە] ئەو بزنەی كە خاوەن بزن بۆ ئەربابی دەنێری هەتا شیر و ماستەكەی بخوات و دوای ویشككردنی شیرەكەی بۆی دەگەڕێتەوە.

{ تێبـ : دۆخ لە ڕەگی( دەئۆک)ی ئێرانی كۆن و دۆختەن _ی پەهلەویی و دۆتن و دۆشین كوردی لێكەوتووە.}{ نانەوازادە}.

چووێشتیر/çuwêştîr: ن:[ گیان][ مکـ، خۆ] چوشتیر(دەر)، تشتوور(کباک، زەن)، پشتیر، تووێشتیر: بزنێکە هێشتا نەزابێت و یان ساڵێکی تەگەی نەگرتبێت و قسر بێت.

.

.

__________________

بزنەڕیشە/bizineřîşe: نتـ:[ ڕوو]

1 – گیایەكی بەهارییە، گەڵاكەی وەک كەوەر وایە، بنجێكی بچووكی هەیە، گوڵێكی شینكار دەگرێت.( كشتوكاڵ. ب1.ل.35)

2 – گیایەكی بەهارییە، گەلای وەكو شویت وایە، بجێكی بچووكی هەیە( خاڵ. ب1. ل. 123)

بزن تڕێنە/bizintiřêne: نتـ:[ ڕوو] گیایەكە بەهاریی یەگەڵاكەی وەک كەوەر وایە بنكێكی خڕی هەیە وەک پیازی بچووک. ئەگەر بزن بیخوات لەبەر تیژی دەیتڕێنێت.

بزنێری/biziněrî: ن:[ ڕوو] گیایەكە بۆ لەوەر دەشت.

.

.

________________

بزنەلەر/bizineler: نتـ:[ باڵ] مەڵێكی بۆری گەورەیە وەک قاز : گۆشتی دەخورێت.

.

.

_______________

بزنكوژ/bizinkuj: نفا:[ كەش] بای بزن كوژ، بایەكی ساردە لەپاییز و زستاندا لە پارێزگایی كوردستان هەڵدەكات.

.

.

.

.