بسک¹/bisik: ن:
ئەگریجە، بسكۆک، پەلكە، تیتک، گەزی( زولف): موی سەرلاجانگ.
قاو، لا.
بسكۆک/biskok: ئانتـ:[ بسک+ ئۆک] بسكی بچكۆلە : ئەو بسكەی بەرەو ڕوومەت هەڵدەگرێتەوە.
بسکۆک/biskok: ئانتـ:[ بسک+ ئۆک+ ئە] بسكۆڵە، لەرزانە : جۆرەخشڵێكی ژنانە.
بسکی لاجانگی/biskî lacangî: نتـ: چیک.
.
.
____________________
بسک ²/bisk: ن:[ ڕوو] پرزەی سەر بەرگی گەنمەشامی.
بسکە گیا/biske giya: نتـ:[ ڕوو] قولە گیایەک، چەند چڵێک.
بسکۆڵ/biskoľ: نتـ:[ ڕوو][ بسک+ ئۆڵ] بژی گەنمی شامی.
بسکۆڵە/biskoľe: نتـ:[ ڕوو][ بسک+ ئۆڵ+ ئە] گیایەكە لە ئەگریجە دەچێت.
.
.
___________________
بسک/bisk: ن:
1 – [ شو] کولانەی مریشكان.
2 – [ فە] قولانج.
.
.
.