بەرگ/berg: ن:[ ستـ: ڤەریکە][ پهـ : ڤەرک : varg ، barg]
1 – ڤەرگ، ڤەلگ، گەڵای درەخت، پەڵک، بەڵگ.
{
مسولمانان بزانن شەو چ وەختە
کەبولبول عاشقی بەرگی درەختە
}{ فۆلکلۆر}.
2 – ئنجک( كهـ)، جل، پۆشەن، دۆن، پۆشاک، جلک
:: بەرگی بەفر.
:: بەرگی خلیسکان.
{
هەرچەندە کە ڕووتم بەخودا مائیلی ڕووتم
بێ بەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە
}{ نالـی}.
3 – ڕووپۆش : ممقەبای ئەم لاوئەولای پەرتووک.
4 – ئەو ڕێگایەیەکە مرۆڤ لەرەووش خوودا دەیگرێت.
5 – پێشو، جاری بەرگ هاتم.
6 – دۆز، مەڕام.
بەرگاندن/bergandin: کتپ:[ بەرگ+ ئاندن] بەرگپۆشین، بەرگپێ داگرتن.
:: بەرگاندنی کەرە.
بەرگە پشتی/berge piştî: نتـ: بەرگەسەرین.
{ تێبینی : پشتی جۆرە سەرینێکە}.
بەرگە دەمانچە/berge demançe: نتـ: پارچەیەک چەرمە بە شێوەی دەمانچە. دووتوێ دەیدروون و دەمانچەی دەخەنە ناو.
بەرگە سەرین/berge serîn: نتـ: بەرگەسەنگیا.
بەرگە لێفە/berge lêfe: نتـ:[ بەرگ+ ئە+ لێفە] میتل، مەلانە.
بەرگە گوڵ/berge guľ: نتـ: پەڕی گوڵ.
بەرگ پۆشین/berg poşîn: کتن:[ بەرگ+ پۆشین] جل لەبەرکردن.
بەرگ تێگر/berg têgir: نتـ: دارێکە دەخرێتە ناو تەونەوە بۆ ئەوەی کەڕێک ڕاوەستێت، بەرگرد.
بەرگ پێداگرتن/berg pêda girtin: کتپ: داپۆشینی لێفە و هەرچی وەکو لێفە بێت. بەرگ پیاگرتن.
بەرگ تێهەڵکێشان/berg têheľkêşan: کتپ: داپۆشینی سەرین و دۆشەک کەوەکو کیسە بۆی دروست کرابێت.
:: سەرینەکەم بەرگێکی نۆێم تێ هەڵکێشاوە.
بەرگ تێگرتن/berg tê girtin: کتن:[ بەرگ+ تێ+ گرتن]
1 – بەرگ داپۆشینی پەرتووک.
2 – دەکوتاڵ هەڵکێشان
:: لێفە.
بەرگدار/bergdar: ئانتـ: پێچراو.
بەرگدروو/bergdrû: نتـ:[ بەرگ+ دروو] شوونک، جل دروو، کەسێکە کە کاڵابدورێت.
بەرگدروون/bergdrûn: کتن:[ بەرگ+ دروون] جلدوورین : یەکێکە لەپیشەڕەسەنەكانی کوردەواری، جلى ژنان و پیاوان لەلایەن وەستاى شارەزاوە دەدوورا. دووجۆری بەرگدرووى ژنان و لە پیاوان.
بەرگدووری/bergdrûî: نچ: پێشە و باشتی دروون.
بەرگساز/bergsaz: نتـ: [ بەرگ+ ساز] بەرگدروو.
بەرگسازی/bergsazî: نچ: پیشەی جلوبەرگ دروون.
بهرگکرن/bergkirin: کتپ:
بەرگ گۆڕین/berg gořîn: کتن:[ بەرگ+ گۆڕین] ئەجێلۆسک( کبک).
بەرگووراز/bergûraz: نتـ:[ هـ] بەرگدروو، بەرگساز.
بەرگی زانکۆ/bergî zanko: نتـ: ئەوبەرگە تایبەتی یە کە ماموەستاو قوتابی زانکۆلە کاتی ئاهەنگدا لەبەری دەکەن.
بەرگیدان/bergîdan: نتـ: هەمبەر، دژ، پێچەوانە.
بەرگی ئێسک/bergî êsik: نتـ:[ توێ] توێژی ئێسک.
بەرگی پلاس/bergîpilas: نتـ: دوو زمانی، پاشملە، ئاوجەم بوون.
پڕۆسەی بەرگ تێگرتن/piřosey berg têgirtin: کتن:[ پڕۆسەی بەرگ+ تێگرتن] [ ئینگـ : wrapping]
.
.
.
.