جەنگ/ceng: ن:[ سەز]

جەنگ/ceng: ن:[ سەز]

1 – پەیکار( هـ، ئاڤێستا)، شەڕ، هەراولێدان، جەرەنیخ، جەنگاوەری، دوژمنی، رەزم، شەڕ، کێش، نەبەرد.[ ئینگـ : war , battle]{ سەلاحەدین، ل، 1124 , 69}. 

2 – بەگژیەکاچوونی دوودەوڵەت، پەڤ چوون (کباک).

:: جەنگا جێهانی ئایەکودووەم.

جەنگاندن/cengandin: کتپ:[سەز] شەڕکردن، جەنگڕن، جەنگکردن.

جەنگانی /cenganî: نچ:[ هـ] شەڕکەر، شەڕفرۆش، جەنگڕوەر، جەنگکار.

جەنگاوەر/cengawer: نتـ:[ جەنگ+ ئاوەر] چەکداری ئازا لە شەڕ دا، بجەنگ، شەڕانی، شەڕکەر، شەڕبکە.

:: مرۆڤێ کە شارەزای جەنگ بێت.

جەنگباز/ceng baz: نتـ:[ جەنگ+ باز] جەنگاوەر.

جەنگدار/cengdar: ئانتـ: جەنگەڤان.

جەنگڕان/cengřan: نفا:[ جەنگ+ ڕان( ڕانین)] شەڕکەر، شیرکرۆژ.

جەنگڕانی/cengřanî: نچ:[ جەنگڕان+ ئی] شەڕکەری، شیرکرۆژی.

جەنگ زەڕکڕی/ceng zeřkiřî: نتـ: شەڕی دەسکرد.

جەنگ شوناس/ceng şunas: نتـ: جەنگناس، پسپۆری شەڕ.

جەنگشوناسی/ceng şunasî: نچ: پسپۆرێتی شەڕێ.

جەنگ کەشتی/ceng keştî: نتـ: کەشتی جەنگی.

جەنگگا/cengga: نتـ: شەڕگە.

جەنگن/cengin: کتن: پەڤچوون، پەڤداچوون، جەنگکرن.

:: ئەز دجەنگم، هەم دجەنگین، تو دجەنگی هوون دجەنگن.

جەنگکرن/ceng kirin: کتپ:[ کباک] پەڤچوون، شەرکرن، جەنگ کردن.

:: ئەمێ دژی داگیکەران جەنگێ ب کن.

جەنگناس/cengnas: نتـ: جەنگشوناس.

جەنگنامە/cengname: نتـ: نامەیان گرۆڤەیێن کرن وداوی ئانێنا جەنگێ.

جەنگز/cengiz: ن:[ سەز][ جەنگ+ ز ( – )] تیزۆ، جه‌نگه‌رانی، جنگز، دڕنده، جه‌ربه‌زه، شه‌ڕانی.[ ئینگـ : Aggressive].  

جەنگین/cengîn: کتن، کتپ:[ سەز] شەڕکردن، خەبات کردن.[ ئینگـ :  battle]

 هەندێک لە جۆرەکانی جەنگ

جەنگی/cengîنچ: ئەوەی پەیوەندی بە جەنگەوە هەبێت وەک کەسی شەڕکەر، جەنگاوەر، شەڕانی یان کەرەستەی شەر. 

جەنگی ئاسمانی/cengî asmanî: نتـ:[ سەز].[ ئینگـ :  war]

جەنگی ئەتۆمی/cengîetomî: نتـ: شەڕی ئەتۆمی.

جەنگی ئازادیخوازی/cengîazadîxwazî: نتـ: شۆرش.

جەنگی بایۆلۆژی/cengî bayolojî: نتـ:[ سەز] جەنگی زیندەوەرزانی.

جەنگی براکوژی/cengî birakujî: نتـ: شەڕی ناوخۆ، شەڕی براکوژی.

جەنگی جیهانی/cengî cîhanî: نتـ: شەری گێتی.

جەنگی چەتەگەریی/cengî çetegerî: نتـ :[ سەز] شەری چەتەگەریی.[ ئینگـ : Guerilla war]{ کەمالنامە، ل، 272}

جەنگی خراپەکار/cengî xirapekar: نتـ: جەنگی کاولکردن.

جەنگی ڕەگەزی/cengî řegezî: نتـ: شەری ڕەگەزپەرست.

جەنگی سارد/cengî sard: نتـ:[ سەز] شەڕی ساد، شەڕەقسە یان گووتەیە کە کە وینیستن چرچل لە(فولتن) کردوویە. زاراوەیەکە بەگشتی لە دوای دووەمین جەنگی جیهانی یەوە پەیدا بوو لە نێوان هاوپەیمانان و ووڵاتانی سۆشیالیستدا..[ ئینگـ : cold war]

جەنگی کیمیایی/cengî kîmyayî: نتـ:[ سەز] بەکارهێانی گازی ژەهر لە دژی دوژمن وەک عەرەبی عێراقی لە شاری هەڵەبجە بەکاری هێنا لە ساڵی 1988.[ ئینگـ :  chemical warfare]

جەنگی میکرۆبی/cengî mîkrobîنتـ:[ سەز] جەنگێکە میکرۆبی تێدا بەکاردەهێندرێت دژی دوژمن. وەک میکرۆبی وەناق، گرانەتا و کولێرا … هتد. [ ئینگـ : microbic warfare]{ کەمالنامە، ل، 272}

جەنگی ناوخۆ/cengî nawxoنتـ:[ سەز] شەری براکوژی، جەنگی براکوژی. [ ئینگـ : civil war]

جەنگی نێرڤ/cengî nêriv: نتـ:[ سەز] شەڕی دەمارەکی. [ ئینگـ : war of nerves ]

جەنگیی/cengîyنتـ:[ سەز] [ ئینگـ : military ] 

 زاراوەی جەنگ لە واتای جیاجیادا

بجەنگ/biceng: نفا:[ سەز][ ب+ جەنگ( باری داخوازی (جەنگان)ـە)] شەڕبکە، شەڕانی، جەنگاوەر

پایدۆست کردن/payidost kirdin: کتپ: دەست لەکارهەڵگرتن، ئازادکردن، پاڕانەوەی جەنگی دەوڵەتان و ئاشتبوونەوەیان.

پێشجەنگ/pêşceng: نتـ:[ سەز][ پێش+ جەنگ] سەرجەنگ، قەرەووڵ.

جبەخانە/cibexane: نتـ:[ جبە+ خانە] قۆڕخانە، کۆگای چەکی جەنگی.

قۆناغەکانی جەنگ/qonaẍekanî ceng: نتـ:[ سەز][ قۆناغەکان+ ی+ جەنگ] [ ئینگـ : war phases]

کۆتەی جەنگ/kotey ceng: کتن:[ سەز][ هـ][ کۆتەی+ جەنگ] کەوتنەجەنگ.

یادنامەی جەنگ/yadnamey ceng: نتـ:[ سەز] یادنامەی شەڕ. [ ئینگـ : war diary ]

یاری جەنگ/yarî ceng: نتـ:[ سەز] یاری شەڕ. [ ئینگـ : war game]

.

.

________________________

جەنگاوەر/cengawer: ن:[ ناڤ] نێوی نێرینەیە.  

جەنگی/cengî: ن:[ ناڤ] نێوی نێرینەیە.

.

.

.

.