داو ¹ /daw: ن: جاڵ، داڤ، دامی( هـ)، دەهفک( کباک).
:: داوی مەل گرتن.
1 – [ مجـ] بەند، پێچەک، پیلان، تەروەنە، تەفرە، تەكان، تەڵە _ تەلەزگە، دەهۆ، ڕشتە، ڕووشە، ڕیپ( کباک)، شەهبەن، فێڵ، كەلەک، گزی و گەر : جۆرە تەڵەیەكە دەنرێتەوە بۆ گرتنی نێچیر.
2 – هەودا، تاڵ، بەن، لێزک، كەندر، نەی: تاوێک لەدەزوو، بەنی بەرگ دروون : تەون بەست.
:: داوم لە داوی ئاڵاوە.
3 – دەزوو، جال : دەزووی جاڵجالۆكە. جۆلاتەنە.
4 – دامێن: لێڤ و قەراغێ كراس و خەفتان و بەرگی مرۆڤێ.
5 – قولابی ڕاوەماسی.
6 – چارۆكە.
داوباز/dawbaz: نفا:
1 – داوبەست، داوچەقین، داونەر، ڕاوچیی بەهۆی داوەوە.
2 – گزیكەر، گزیكار، شێوەباز.
داوبازی/dawbazî: نچ:[ داو+ بازی( بازیدەن)]
1 – فێلبازی، كەلەكبازی، حۆقەبازی، شێوبازی,
2 – داوبەستی، داولێدەری، ڕاوچێتی( بەداو).
داوداخستن/dawdaxistin: کتپ:[ داو+ داخستن] داونیانەوە: داوچەقاندن بۆ ڕاو.{ مەردۆخ، ل، }
داونانەوە/dawnanewe: کتپ:[ دوا+ نانەوە] داڤ دانان.
کەوتنەداو/kewtinedaw: کتن:[ کەوتن+ ئە+ داو] پێوەبوون، کۆتەی دامی ( هـ).
{ لە کاتێکدا کەوتنەداوی خۆشەویستی جیاوازە لە کەوتنەخوارەوە لە بینایەکەوە، کەوتنەداوی خۆشەویستی کەوتنێکە کە تا ئێستا و بە درێژایی مێژوو دەروونی چەندانی فریو داوە. خۆشەویستی وەک داوەتکردن و سەرنجڕاکێشان بۆ جۆرێکی دیکە لە کەوتن دەردەکەوێت، بۆیە هەموو شتێکمان بیر دەچێتەوە و باز دەدەینە ناوی.}{ چاندرێش باردواج}
.
.
__________
داو ² /daw: ن:[ ڕوو] دەزووی ئەندامی نێزەكی گوڵی ڕووەك.
.
.
__________
داو دڵ/daw diľ: نتـ:[ داو+ دڵ] ویست، دڵخواز، تاسە، ئەلها.
.
.
_________
داو 4 /daw: ن:[ ئاب]
1 – دەین، وام، قەرز.
2 – گرەو.
.
.
.
.