چەقەڵ/çeqeľ: ن:[ ئاژ] تۆڕ _ تۆڕک _ تۆڕگ _ تۆڕی _ تۆريک _ تووری _ توورگ _ توێری _ تویڕی، تێروو( بڵ) _ تيروو، دووخۆر، کەمچانە ، گەرەشاخ، ببرقەندەرە( ل)، واوێک _ واویک : گیانەوەرێكی شیردەرەی كێوییە، لەڕەسەنی سەگییە، چەقەڵ هەر وەک گورگ و ڕێوی لە ناو کونەشاخ و کونی داری گەورە و لە کونی ناو زەوی دەژێت. گیاندارێکی شەرمن و ترسنۆکە. چەقەڵ گیندارێکی هەلپەرستە، خۆراکی بریتیە لە گیانداری بچووک وەک مشک، کەروێشک، سیمۆرە، مارمێلکە، باڵندە، هێلکەی باڵندە، هەروەها کەلاکی گیانداری تۆپیو دەخوات. بەڵان كلكی ئەستوورتر و قەپۆزی باریكترە. دەمەو بەیانیان و سەرلە ئێواران چالاکە، دەتوانێت لە 16 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ببڕیت بە ڕاکردن. خێزانی چەقەڵ بریتیە لە یەک نێر و یەک جووت کە ناوچەکەی خۆیان دەپارێزن و ناهێڵن چەقەڵی دیکە لە ناو بۆ نێچییر بگەڕێن.[ ئینگـ: Jackal].
:: کورد ئێژێ؛ چەم بێ چەقەڵ ناوێت.
لە جهیاندا سێ جۆری چەقەڵ هەیە |
چەقەڵی زێڕین/çeqeľî zêřîn: نتـ:[ ئاژ] ئەم جۆرە چەقەڵە لە باکووری ئەفریقا، باشووری ئەورووپا، ڕۆژھەڵاتی ناوین، ڕۆژاوای ئاسیا و باشووری ئاسیا دەژێت. [ لا : Canis aureus]
چەقەڵی پشت ڕەش وسپی/çeqeľî pişt řeş û sipî: نتـ:[ ئاژ] ئەم جۆرە چەقەڵە لە ناوەندی کیشوەری ئەفریقا و باشووری ئەفریقا دەژێت.[ لا : Canis adustus]
چەقەڵ پشت ڕەش/çeqeľî pišt řeš: نتـ:[ ئاژ] ئەم جۆرە چەقەڵە لە باشووری کیشوەری ئەفریقا دەژێت.[ لا : Canis mesomelas]
دەنگ |
لووراندن/lûrandin: کتپ:
واق/waq: ن:[ دەنگ] دەنگێکە زۆر لە گیانلەبەران دەریدەبڕین وەک، مراوی، چەقەڵ، ڕێوی. [ ئینگـ : quack]
واقاندن/waqandin: کتپ:[ دەنگ] واقەواق کردن، واقانن. [ ئینگـ : quacking]
دەواقێنێت/dewaqênêt: ف:[ دەنگ]
:: مراوییەکاندەواقێنن.
واقەواق/waqewaq: نتـ:[ دەنگ] دووبارەبوونەوەی دەنگی واق لەدوای یەکتر.
1 – دەنگی چەقەڵ و ڕێوی.
2 – دەنگی منداڵی ساوا.
واقەواق کردن/waqewaq kirdin: کتپ:[ دەنگ]
واقێن/waq: ن:[ دەنگ][ کباک] مرقەمرقی کەروێشکە.
ئەو ووشانەی پەیوەندیان بە چەقەلەوە هەیە |
چەقەڵی نەوسن/çeqeľî newsin: ئانتـ:[ ]
چەم چەقەڵ/çem çeqeľ: نتـ:
:: چەم بێ چەقەڵ نابێت.
:: لە ترسی چەقەڵ شەمولە دروست دەکرێت.
ڕاوکردنی چەقەڵ/řawkirdnî çeqeľ: کتپ: چەقەڵ ڕاوکردن.
گورگ و چەقەڵ/gurg û çeqeľ: نتـ:
.
.
______________
چەقەڵ/çeqeľ: ن، ئان:
1 – پاچكە، پێچک، قاچ و قول
:: ئەو مێزە چوار چەقەڵە : چوار پێچكە.
2 – [ بڵ] لەڕ، لاواز.
:: جەماڵە چەقەڵ.
.
.
____________
چەقەڵ/çeqeľ: ن:[ جێۆ]
1 – هەر جێگایەكی لە تۆقەسەری كێوان یا لە كەناریان یان لەبەرقەدیان بڵندو قیت بێت.
2 – لووتكەی چیایەكی بەسەر لایەكیدا شۆڕبێتەوە.
.
.
________________
چەقەڵ/çeqeľ: ن:
{
}{ دڵدار}
یان
{
بەڵام ئێوە مناڵانی چاونەترس و کوردی پاکن
لە چەقەڵ و چڵکاوخۆران زۆر بێ باکن
}{ خالید خورینجی }
:: هاوسەرۆکی کەجەکە: تورکیا وەک چەقەڵ داوای موسڵ دەکات.{ جام کوردی}
:: چەم بێ چەقەڵ نابێت.
.
.
.
.