باس/bas: ن:[ع : بحث]

1 – دووان لەبابەت شتێكەوە

:: باسی كەس بەخراپە مەكەن.

:: هەباسە لەدیوان چ باسە؟.

{

باسی زولفی درێژ و چاوی بەخەو

نەباڕوە، بوەتڕی خەسرەو

}{ حاجی}.

2 – لێكولینەوەیەكی ووردی گشت لایەنە ، لەسەر كێشەیەك، كارێك، چشتێك : : تێم، بابەت، خاڵی سەرەکی. [ ئینگـ : Theme]

:: باسێكی دوور و درێژم لەسەر كۆلێرا خوێندەتەوە.

باسزان/baszan: نفا:[ باس+ زان( زانین)] مێژووزان.

باسكراو/baskiraw: نتـ:[ باس+ كراو( كردن)] گۆرین، باس لێكراو، لێدوواو، ناوبراو _ نێوبراو. پێژنا( كباك).

باس كردن/baskirdin: كتپ:[ باس+ كردن]

1 – گفتوگۆكردن لەسەر شتێك، كەسێك.

2 – كۆڵینەوە و ڕوونكردنەوە، بەیان كردن، ناوبردن لە مەتەستێك، لێدووان.

باس لێكردن/baslěkirdin: كتپ:[ باس+ لێ+ كردن] لێدووان لەبابەتێك، ناوبردن.

باسلێكراو/baslěkiraw: ئانفا: ناوبراو.

باسلێنەكراو/baslěnekiraw: ئانفا: ناونەبراو.

باسنامە/basmane: نتـ:

1 – نامیلكەیەكەكەچەندسەرگوزەشتەیەكی تێدابێت.

2 – دەلیل بەنووسین لەسەرئامرازێك.

باس و خواس/bas û xwas: نتـ: دان و سەند، دەنگ و باس

:: هەزارباس و خواسیان هەیە.

باس و خواس كردن/bas û xwas kirdin: كتپ: لێدواندن.

باس و خواس گێڕانەوە/bas û xwas gěřanewe: كتن: گووتنەوە.

باس و خواس گێڕەڕەوە/bas û xwas gěřeřewe: نفا:خۆشخوان.

باسی ژیان/basî jyan: نتـ: ژیاننامە.

.

وزتەی باس/wiztey bas: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ باس] خستنە باسکردنەوە.  

وزتەی باسۆ/wiztey baso: کتپ:[ هـ][ وزتەی+ باسۆ] خستنە ناوباسەوە.

.

.

____________________

باس/bas: ن:[ مۆسیقا][ lat :bassus]

1 – دەنگی پیاوانەی نێر( گڕ)

:: سترانبێژێك بەدەنگی گڕ.

2 – قووڵترین تۆنی ئەكۆردێك.

3 – نیوەی بەشی خوارەوەی كلاڤەیەك. كۆنترا باس.

باس گیتار/basgîtar: نتـ:[ مۆسیقا] گیتارێكی كارەبایی بە چوار تەڵی باس.

.

.

___________________

باس/bas: ن:[ كباك] ئامۆژگاری، پەند، داباش.

باس كردن/baskirin: كتپ: داباش كرن.

.

.

.

.

.