میوان/mîwan: ن: سەرلێدەر، مەهوان، مێمان، مێڤان، مێهڤان، میمان( کباش، فە)، میرفان( ئەردە)، میرڤان، مییوان، مییڤان.[ ئینگـ: Guest]{ خاڵ، ل، }{ گیو، ل، 868}.
:: مۆدێلی ژووری میوان.
:: لە فڕۆكەخانەیەكی ژاپۆن رۆبۆت پێشوازی لە میوان و گەشتیاران دەكات.{ کوردستان}.
میوانانە/mîwanane: ن: مییوانانە، میڤانکی، وەکو مییوانان.
میوانخانە/mîwanxane: نتـ:[ میوان+ خانە] ئوتێل، هۆتێل، میمانخانە، مییوانخانە، مییوانگە، مییڤانخانە، مییمانخانە.
میواندار/mîwandar: ئانتـ:[ میوان+ دار] خانەخوێ، میڤان هەوێن.
میوانداری/mîwandarî: نچ: مێڤانی.[ ئینگـ: hospitality]
میوانگە/mîwanige: نتـ:[ دزە] مییوانگە، مییوانخانە.
میوانداری کردن/mîwandarî kirdin: کتپ: مێڤانی کرن.
میوانی/mîwanî: ن: سەردان، مەیمانی، میرفانی.[ ئینگـ: visit].{ هەژار، ل، }
بەمیوانی چوون/bemîwanî çûn: کتن:[ بە+ میوانی+ چوون] بەسەرکردنەوە.
پەڕاوی میوان/peřawî mîwan: نتـ: دەفتەری میوان.[ ئینگـ: Guestbook]
.
.
.
.