چەوت/çewt: ئان:
1 – بەوار، چەبت، چەپت، چەفت _ چفت _ چەفتیڕگ، چەماو، چەوێڵ، خار _خوار _ خواروخێچ _ خواروگێڕ، خوێل، خۆهر، خێچ، ڕك، ڵار.
2 – نادروست، ناڕاست، نەڕاست، هەڵە.
چەوتان/çewtan: كتن:[ چەوت+ ئان] چەوتبوون، چەمانەوە.
چەوتانەوە/çewtanewe: كتن: خواربوونەوە، ڵاربوونەوە.
چەوتاندن/çewtandin: كتپ: خواركردنەوە، چەماندنەوە.
چەوتاندنەوە/çewtandinewe: كتپ: ڵارەوەكردن، خواركردنەوە.
چەوتاوە/çewtawe: ئانفا: چەماوەوە، خوارەبووگ، داهاتوو.
چەوت بوون/çewtbûn: كتن: چەمانەوە، خوواربوونەوە.
چەوت كردن/çewt kirdin: كتپ: چەماندنەوە، ناڕاست، هەڵە.
چەوت و چەوێڵ/çewt û çewêľ: نتـ:
1 – بەدنمەك، چەپ ئەنداز، چەت و چەواشە، ناپاك (مرۆڤ).
2 – چەوتوچێڵ، خواروخێچ.
چەوتی/çewtî: نچ:
1 – جەفتی، چەماوەی، خواری، كێمی، كێماهی، گێڕی، ڵاریی.
2 – نادروستی، ناڕاستی، نەڕاستی، هەڵەیی.
.
.
.
.