تێچوو/têçû: نفا:[ تێ+ چوو( چوون)]( بع: كیفایە)

1 –  تێخراو، ئامێری تێچوو ” تێخراو “، به‌ناوبه‌ر، ئامێری به‌ناوبه‌ر.  [ ئینگـ : input (device)] .

2 – [ ئاب]

تێچوواندن/têçuwandin: كتن:[ تێ+چوواندن] لەناونان، تێهەڵچەقاندن، تێڕاكردن، لەنێونان، لەنێوبردن.

تێچوون/têçûn: كتن:[ تێ+ چوون]

1 – خەرج هەڵگرتن، پارەبردن، خەراج.[ ئینگـ : Expenses].

:: ماڵەكەم دوو میلیۆنی تێچووە !.

2 – هاندانە بەركارێكی و تەقەلای تەواكردنی دان بەگەرموگوڕی.

3 – تێڕاچوون، تێڕۆچوون، تێهەڵچەقین، تێوەچوون : بۆ بزمار و دەرزی سینگ و چتی وا بەكاردەبرێت.

4 – تێداچوون، لەناوچوون، تەفروروونابوون.

5 – بەها.[ ئینگـ : Cost].

تێچوونێتی/têçûnêtî: نچ:

ئامێری تێچوو/amêrî têçû: نفا: [ ئامێر+ ی+ تێچوو ] ئامێری تێخراو، به‌ناوبه‌ر، ئامێری به‌ناوبه‌ر.[ ئینگـ : input (device].

به‌ربه‌ستی تێچوو/berbestî têçû: نفا:[ به‌ربه‌ست+ ی+ تێچوو ] .[ ئینگـ : input block ].

تێپه‌ڕگه‌ی تێچوو/têpeřgey têçû: نفا:[ تێپه‌ڕگه‌+ ی+ تێچوو] .[ ئینگـ : input bus ].

ناوچه‌ی تێچوو/nawçey têçû: نفا:[ ناوچه‌+ ی+ تێچوو] .[ ئینگـ : input area].

نێوانگری تێچوو/nêwangirî têçû: نفا:[ نێوانگر+ ی+ تێچوو] .[ ئینگـ : input buffer ].

.

.

.

.