فرە/fire: ئاک، ئان:

1 . ئێجگارزۆر، بێداد، بێ ژمار، بێشو( ئەردە)، پڕ، پوڕ، زۆر، زەبەند، زەحف، زیا، فراوان، گەورە، گەلەک : gelek، گەلێک ، مشە _ مشەمەر.[ ئینگـ: poly]{ گیو، ل، 668}{ پەزیشکی، ل، 276}.  

:: ئەڕام فرە وە نرخە ک ئێ نمایشگا لە کرماشان بویاتاد.{ تاق‌وەسان}

2 . [ ئای تی] چەند _  چەندانە، چەندین:  دوو یا چەند هەند، هێندانە.[ ئینگـ: Multi].

فرەئایینی/fireayînî: نچ:[ فرە+ ئایینی]

فرەئەرکی/fireerkî: نتـ:[ فرە+ ئەرک+ ی] >< تاک ئەرکی.

:: فرەئەرکی لە بیرمەکە، تاک ئەرکی تاقی بکەرەوە.{ پاولۆ کاردینی}

فرەبابەت/fire babet: نتـ:[ فرە+ بابەت]

فرەبەخش/firebexiş: ئانتـ:[ ئای تی] فرەوەشان.[ ئینگـ: Multicast].

فرەبوون/firebûn: کتن:[ فرە+ بوون] فراوان وگوشادبوون.[ ئینگـ: multiplication].

فرەبوش/firebuş: ئانتـ: چشتێکە بەشی زۆرانی تێدا بێت. یان زۆر بەش بەش بێت.

فرەبێرێتەر/frebêrêter: ئانتـ:[ ئاڤێستایی، پهـ: فەربەرتار] نازناوی چوارەمین مووغە کاری ئامادەکردنی کەرەستە و کەڵوپەڵ وپێویستی دانانی ئەوان لەبەردەستی پێشەوای گەورەتربووە.

فرەبێژ/firebêj: نفا:[ فرە+ بێژ( ئیژتن)] زۆربڵێ، سازندە.

فرەپەنجەیی/fireîpenceyî: نتـ:[ فرە+ پەنجەیی] زۆری پەنجە.[ ئینگـ: poly dactylism]{ پەزیشکی، ل، 277}.

فرەپسپۆری/firepisporî: نچ:

:: مەڵبەندێکی فرەپسپۆڕیی تەندروستی لە شاری سلێمانی کرایەوە.{ خەلک}

فرەتوورەکەیی/firetûrekeyî: نتـ:[ فرە+ توورەکەیی][ ئینگـ: poly cystic]{ پەزیشکی، ل، 277}.  

فرەجەمسەر/fire cemser: نتـ:[ فرە+ جەمسەر]

:: فرەجەمسەری ناو یەکێتی هۆکاری ئاڵۆزییەکانە لەگەڵ پارتی.{ سپی مێدیا}

فرەحیزب/fireĥîzib: نتـ:[ فرە+ حیزب] فرەپارت.

فرەخاوەن/firexawen: نتـ:[ فرە+ خاوەن]

:: نەوتی‌ فرەخاوەن ‌و شاری‌ بێخاوەن.{ شارپرێس}

فرەخەیاڵ/firexeyaľ: نتـ:[ فرە+ خەیاڵ] کەسێکە ئاوات و مزاری زۆربێت.

فرەخۆر/firexor: نتـ:[ فرە+ خۆر] زۆرخۆر.

فرەخۆری/firexorî: نچ:[ فرەخۆر+ ی] زۆرخۆری.

فرەخوایی/firexwanî: نچ:[ فرە+ خوایی] فرە ئیزەدی.  

فرەخوەش/firexweş: نچ:[ فرە+ خوەش]

فرەخولانەوە/firexulanewe: کتن: .[ ئینگـ: Multirotation]{ زیوار، ل، 160}

فرەخوێنی/firexwênî: نتـ:[ فرە+ خوێنی] خوێنزۆری.[ ئینگـ: poly emia]{ پەزیشکی، ل، 277}.

فرەددانی/firedidanî: نتـ:[ فرە+ خوێنی] ددانزۆری.[ ئینگـ: poly donta]{ پەزیشکی، ل، 277}.

فرەڕاگەیێنەکان/fireřageyênekan: ن:[ ئای تی] فرەڕاگەیەنەکان، ڕەنگاڵە.[ ئینگـ: Multimedia].

فرەڕەگەز/fireřegez: نتـ:[ فرە+ ڕەگەز]

فرەڕەنگ/fireřegn: نتـ:[ فرە+ ڕەنگ] ڕەنگاوڕەنگ.[ ئینگـ: poly chromatic]{ پەزیشکی، ل، 277}.  

:: عەشتار، هونەرمەندێكی فرەڕەنگی ئیسرائیلی.

فرەڕەهەند/fireřegn: نتـ:[ فرە+ ڕەهەند]

:: فوئادی سۆسیالیست، فوئادی خوازیاری فرەرەهەندی.{ کۆمەڵە} ‌

فرەڕوو/fireřû: نتـ:[ فرە+ ڕوو] دووڕوو.

فرەڕوویی/fireřûyî: نچ:[ فرەڕوو+ یی] دووڕوویی.

فرەزان/firezan: نتـ:[ زەن][ فرە+ زان] زۆرزان.

فرەزانی/firezanî: نچ:[ زەن][ فرەزان+ ی] زۆرزانی.

فرەزانا/firezana: نتـ:[ فرە+ زانا] زۆرزانا.

فرەزانایی/firezanayî: نچ:[ فرەزانا+ یی] زۆرزانایی.

فرەزمان/fireziman: ن:[ ئای تی][ ئینگـ: Multilanguage].

فرەزمانزان/firezimanzan: نتـ:

:: دانیشتن لەگەڵ ئەو فرەزمانزانە ئەمریکایییەی، کە ئەوینداری زمانی کوردییە. { ڕووانگە}

فرەژنی/firejinî: نچ:[ فرە+ ژنی] 

فرەژوور/firejûr: کتن:

فرەشیری/fireşîrî: نتـ:[ فرە+ شیری] شیرزۆری، مەمک بزوتن.[ ئینگـ: poly galactia]{ پەزیشکی، ل، 277}.

فرەڤەهەر/firevehir: ن:[ ئاڤێسـ:         ] ناوکە و گەردیلەیەکی خودایی یە، لەناخی بوونەوە هاتووە، دەبێتە هۆی ڕوونکردنەوەی ڕێیژیان و ڕێنمایی کردنی مرۆڤ بۆ بارە چاکەکانی ژیان.

فرەقەشەنگ/fire qeşeng: نتـ:[ فرە+ قەشەنگ] زۆرجوان.

فرەکەش/firekeş: ئاکتـ: چەندجار _ چەنجار، زۆرجار، فرەجار.

فرەکردار/firekirin: کتپ:[ ئینگـ : multitasking].

کۆمیوتەری فرەکردار/firekirin: کتپ: بەو سیستەمە بەکارخەرییانە یان کۆمپیوتەرانە دەوترێت کە دەتوانن چەندین پڕۆگرام و نەڕمەواڵە لەهەمانکاتدا بەکاربێنن. هەندێک لە سیستەمە کارگێڕییەکان پاڵپشتی لە فرەکرداری ناکەن نموونە : ئای ئۆ ئێس.  [ ئینگـ : Computer multitasking].

فرەکرن/firekirin: کتپ:[ باد] زۆرکردن.

فرەکوولتور/firekûltûr: نتـ:[ فرە+ کوولتوور] فرە کەلتوور

فرەگەڕ/firegeř: نتـ: زۆرگەڕ، هەڵەگەڕ، گەڕا، وێڵگەر.

فرەگۆشە/firegoşe: کتن: .[ ئینگـ: Multiangular]

فرەگوشاد/fireguşad: نتـ:[ فرە+ گوشاد] زۆرگوشاد.

فرەگێل/firegêl: نتـ:[ فرە+ گێل] زۆرگێل.

فرەلا/firela: کتن: .[ ئینگـ: Multilateral]

فرەلایەنی/firelayenî: کتن:

فرەلێكچوون/firelêkçûn: نتـ: [ فرە+ لێكچوون] فرەهاوتایی.[ ئینگـ : actionomorphic]{ زیوار، ل، 16}

فرەماگ/firemag: نتـ:[ فرە+ ماگ] چشتی کۆن، کۆنە، پەزیرە( ئەردە).

فرەمەهکی/firemehikî: نتـ:[ کباک][ فرە+ مەهکی] فرەبێنوێژی، فرەحەیزی.[ ئینگـ: poly menorrhea]{ پەزیشکی، ل، 277}.  

فرەمێرد/firemêrd: نتـ:[ فرە+ مێرد]

:: فرە مێردی ‌و گەڕەلاوژێی سێكسی.{ کەریم ئەحمەد}

فرەناوکی/firenetewe: نتـ:[ فرە+ ناوکی][ ئینگـ: poly nuclear]{ پەزیشکی، ل، 277}.  

فرەنەتەوە/firenetewe: نتـ:[ هـ]

فرەنیشاندەر/firenîşander: نتـ:[ هـ]

:: پڕۆژەى ڕووپێوى هێشوویی فرەنیشاندەرى (mics) بە هاوکارى رێکخراوى یونیسێف.{ هەرێم}

فرەواچ/firewaç: ئانتـ:[ فرە+ واچ] بەژۆک، بەربێژ، بەسبێژ، بلبلە، بلووێربەزێن، پەلپەل _ پلپلێ( کباک)، پوچبێژ، تووشمال، چاوەش، چەنەباز، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، چیڕەدرێژ، دەڤ شیلی، دەمەتقێن، دیواندڕ، درێژدادڕ، زاتدار، زماندرێژ، زۆرڕەو _ زۆرڕۆ( هەولێر)، فرەدوو، قەرەچەناخ، لاتاقەوچ، لۆترەوان.[ ئینگـ : prattling ، prattler , prattled]{ سەلاحەدین، ل، 676}.

فرەنەتەوەیی/fireneteweyî: کتن:

فرەواچی/firewaçî: نچ:[ فرەواچ+ ی] زۆربڵێییی.

فرەوەر/firewer: نتـ:[ هـ][ فرە+ وەر] زۆرخۆر

فرەوەڕ/fireweř: نتـ:[ فرە+ وەڕ] مەبەست لە مەردوومی سازندە، سەگی هەڵەپاس.

فرەهاوتایی/firehawtayî: نتـ: [ ]  فرەلێكچوون.[ ئینگـ : actionomorphic]{ زیوار، ل، 16}

فرەهاوهێزی/firehawhêzî: کتن: .[ ئینگـ: Multivalent]{ زیوار، ل، 160}

فرەهەنگاو/firehengaw: کتن: فرەقۆناغ.[ ئینگـ: Multistage]{ زیوار، ل، 160}

فرەیی/fireyî: نچ: زۆری چشت، مشەیی، فراوانی، مشەمری، بێشۆیی : واتا زۆرو زەوەند.[ ئینگـ: abundance]

.

.

__________

فرە/fire: ئان: تەنبەڵ، ترسەنۆک.{ گیو، ل، 668}

.

.

.

.