جێگر/cêgir: نفا:[ جێ+ گر( گرتن)]
1 – جاگر، شووێنگر، وەرت_ وێرت، بریکار( وکیل).
2 – جێنشین.[ ئینگـ: Locum].
3 – جێگیرکراو، جێگیربوو، چەسپاو، دیاریکراو، سەقامگیر، نەجووڵاو، نەگۆڕ، قیت، وەستاو، پتەو.
جێگربوو/cêgirbû: ئانفا:[ جێگیر+ بوو( بوون)] پتەو، جێگیرکراو، چەسپاو، دیاریکراو، سەقامگیر، قیت، نەجووڵاو، نەگۆڕ، وەستاو.
جێگربوون/cêgirbûn: کتن:[ جێگر+ بوون] چەسپان، جێگیربوون.
جێگرتن/cêgirtin: کتن:[جێ+ گرتن]
1 – شووێنگرتن، بنەجێبوون _ بنەگرتن، نیشتەجێ بوون، ڕاوەستان.
2 – چەسپانی چشتێک لە شووێنێک.
3 – دامەزران.
:: ئەم پیاوەتیەی، کە کردت جێی گرت.
4 – گونجان.
جێگرتنەوە/cêgirtinewe: کتن:[ جێ+ گرتن+ ئەوە]
1 – کرداری جێگرتنەوە و نیشتنی خاوێکی نوێ جیاواز لە پێکهاتنی کیمیاییدا کە لە وانەیە هەمان شێوەیان قاڵبی خاوە کۆنە بگرێتەوە. لەجۆرەکانی جێگرتنەوە. جێگرتنەوەی ئایۆنی، کریستاڵی و پەیکەربووە بەردەکان لەلایەن خاوی ترەوە یا جێگرتنەوەی بەردە کلس لەلایەن چێرتەوە.
2 – شوێنی یە کێکی زیندوو یا مردوو گرتنەوە.
جێگرتوو/cêgirtû: نفا:[ جێ+ گرتوو( گرتن)]
1 – دامەزراو، بنگرتی، نەگۆر، چەق ، سەقامگیر.
2 – لەبیرچوو.
3 – جێکەوتوو.
جێنەگر/cênegir: نتـ:[ جێ+ نە+ گر( گرتن)] بزۆک. >< جێگر .
جێنەگرتن/cênegirtin: کتپ:[ جێ+ نە+ گرتن] شوێن نەگرتن.
جێنەگری/cênegirî: نچ:[ جێنەگر+ ی]
جێگری/cêgirî: نچ:
1 – بریکاری،( وەکالەت).
2 – جێنشینی.
جێگری کارا/cêgirî kara: نتـ:[ ئاب]
تاقیکردنەوەی جێگیر/taqîkirdinewey cêgîr: نتـ:[ بیر][ تاقیکردنەوە+ ی+ جێگیر][ ئینگـ : alternative test ]
نرخی جێگرتوو/nirxî cěgirtû: نتـ:[ ئاب] نرخی سەقامگرتوو.
.
.
.
.