بەئێش/beêş: ئانتـ:[ بە+ ئێش] ئازاراوی، بەئازار، بەژان، بەسوێ.
{
دەزانن زامی دیلی چەند بەئێش و چەند بە ئازارە!
دەبێ رابێین هەتا ئێمەش دەگەینە ڕێزی سەربەستان
}{ هێمن}
بەئێش تربوون/beêştir bûn: کتن:[ ] بەئازارتربوون.
{
زامی بە ناسۆڕم زۆرن
بە درێژایی باڵای مێژوو
بە شمشێر و خەنجەر و گوللە
کێلگەی جەستەیان ناسیووم
نەبەزیووم، نەتۆقیووم
بۆ جاریک ڕانەچلەکییوم
ناڵێم قاقا پێکەنووم،
بەڵام لە ناو برینەکاندا
ئەو زامانە بەئێشتربوون
دەستی خۆییی پێی بەخشیبووم
}{ //// }
.
.
.
.