ئابیسینیان/abîsîniyan: ن: ئەوەی پەیوەندی بەئەسیوبیای ئێستا یان حەبەشی کۆنەوە هەبێت.[ ئینگـ: abyssinian]

پشیلەی ئابیسینیان/abîsînyan: نتـ:[ ئاژ][ پشیلە+ ی+ ئابیسینیان] پشیلەی ئەسیوبی، پشیلەی حەبەشی : جۆرە پشیلەیەکە لە سەر وێنەی دیواری فیرعەونەکان ماوەتەوە.[ ئینگـ: abyssinian]

بیری ئابیسینیان/abîsînyan: نتـ:[ ئەند][ بیر+ ی+ ئابیسینیان] لوولەکێکی نووکتیژە بۆ دەرهێنانی ئاو لە ژێر زەوی.[ ئینگـ: abyssinian]{ پەیامی ڕەنج، ل، 7}.

.

.

.

.