بەرچن/berçin: نتـ:[ بەر+ چن( چنین)]
1 – پارچە بووزووێکە لە ڕاستی زێی بزناندا دەدروێت بۆ ئەوەی تەگە نەیخوات.
2 – بۆ هەموو شتێک دەگونجێت میوەی چندراوی تێبکرێت.
بەرچنە/berçine: نتـ:[ بەرچن+ ئە] سەوەتە شووڵی قووڵی لاپانە میوەی تێدا دەبرێت بۆ دوور.
بەرچنۆکە/berçinoke: نتـ:[ بەر+ چن+ ئۆکە] بەرچنی بچووک.
بەرچێن/berçên: کتن:[ بەر+ چێن( چنین)] بەربوورە : زەویەکە خەرتە نەکرابێت و تووی تێدا چێندرابێت. چاندنی پێش کێڵان.
بەرچینە/berçîne: ن: بەرچنە، سەوەتە.
بەرچنیەی/berçinyey: کتپ:[ هـ][ بەرچن+ یەی] بەرچنینەوە.
بەرچنینەوە/berçinînewe: کتپ:[ بەرچنین+ ئەوە] بەروبوومی میوە و سەوزەوات کۆکردنەوە.
.
.
.
.