ئاژۆ/ajo: ن:
1- لێخور، که‌سێک که باره‌به‌ر لێبخوڕێت.
:: باژۆسوار و ئه‌سپێ خۆباژۆ.
2- شوێن هه‌ڵگرتن، شوێنگێڕی.
3- لک لێبوونه‌وه‌ی ڕیشه.
ئاژۆتکار/ajotkar: کتن:[ ئاژۆت+ کار( کردن)] ئێرشبەر، بەسەردادەر، پەلاماردەر، پيادەر، پياکێشەر، پێدادەر، پێداکێشەر،تەپدەر، چەمارۆدەر، حەمبارۆزیدەر، حەملەکەر، دابەڕزێن، داڕسەر، داڕسکێن، دەستاڤێژ، دەستاوێژ، سەردائاژۆ، شاتاڵبەر، شاتاولبەر،شاڵاوبەر، شاڵاوهينەر، گورمژێن، گەمارۆدەر، ملپێوەنەر، وروژمکەر، وروژمهێنەر، هاژۆتکار، هاژۆتيار، هرووژمکەر، هوروژمکەر، هورووژمکەر، هوژوومکەر، هەڵمەتبەر، هەڵمەتدەر، هەڵمەت هێنەر، هەلەماردەر، هەودەر، هێرشبەر، هێڕشکار، هێڕشکەر، هێڕشهێنەر.
ئاژۆتڤان/ajotvan: نتـ:[ ئاژۆ+ ت+ ڤان] لێخوڕ، شوفێر، سیوار.
ئاژۆتن/ajotin: کتن:[ كباک][ ئا‌ڤێسـ : یهئۆگ. پهـ : ئایۆختهن. ناو : ئاخاوتن، ئاخێوێن، ئاخێوتن ][ ره‌گی چاووگهکهی ( ژۆ)یه]
1 – ئاژووان، هاژووتن، ئاژووتن لنگدانی وولاغ، لێخووڕین ( ئه‌سپ، هه‌موو جۆره ووڵاغ و گیاندارێک)
2 – ڕانین : لێخوڕينی ئۆتۆمۆبیل و تراکتۆرو ئهوجۆرهشتانهی…هتد.
تێبینی |
له باشووری کوردستان به تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری شاری ههولێرئهم وشه‌یه باوه. |
3 – شتێک وه‌پێش خۆڕادان، بۆ پێشهوهڕادان
:: ڕانهکهمان ئاژووت، جووته‌که‌ی باژوون، بئاژوون.
4 – [ پپ] خێرا ڕۆیین : سوبح حه‌تا ئێڤارێ باژوێن.
ڤاڤێری ئه‌م کرداره بۆ که‌سی یه‌که‌م به‌م چه‌شنه‌یه |
ژۆتبووم
ژۆتم ده(ئا)ژۆم باژۆم بم باژۆتایه |
زه‌وی ئاژۆتن : جووتکردن.
گه‌نم ئاژۆتن: گه‌نم دورینه‌وه،
کهرئاژۆتن: کهرلێخورین.
ئاژۆتنەسەر/ajotineser: کتن:[ ئاژۆتن+ ئە+ سەر] ئاژۆدان، ئێرش بردنەسەر، بەسەردادان، بەسەرادان، پەلارماربردن، پەلاماربۆ بردن، پەلاماردان، پەلاماردای، پەهين، پيادان، پياکێشان، پێدادان، پێداکێشان، تەپدان، تەپدانەسەر، چۆکدانەسەر، چەلوچۆمبوونەوە، چەمارۆدان، حەمبارۆزیدان، حەملەکردن، خۆبۆهاويشتن، دابڕشتن، دابەڕزان، دابەڕزين، داڕسان، داڕسکان، دووکووم، دەستاڤێتن، دەستئاڤێتن، دەستا ويژتن، دەستاوێژی، دەست هاويژتن، ڕاهشتن، سەرئامای، سەردائاژۆتن، سەرەنەدای، گورمتە، شاتاڵ بردن، شاتاول بردن، شاڵاوبردن، گورمژين، گەمارۆدان، گەمارۆدای، لێڕابوون، ملپەوەنای، مل پێوەنان، ورووژم هێنان، هاتنەسەر، هاژۆتن، هجووم هێنان، هرووژم کردن، هۆرکوانيەسەر، هۆرکوانيەسەر، هۆرکوای، هۆرکويای، هوروژم کردن، هورووژم کردن، هوژوم کردن، هەڵابردن، هەڵکردن، هەڵکردنەسەر، هەڵکوتان، هەڵکوتاندن، هەڵکوتانەسەر، هەڵکوتيان، هەڵڵابردن، هەڵمەت بردن، هەڵمەت بەردەی، هەڵمەتدان، هەڵمەتدای، هەلەماردان، هەودان، هێرش ئاوەردەی، هێرشبردن، هێرشبردنه‌سه‌ر، هێرش بۆبردن، هێرش بەردەی، هێرشکردن، هێرش کەردەی، هێرش هێنان.
ئاژۆتننامە/ajotinname: نتـ: كارتی لێخوڕین، لێخوڕنامه، ئاژۆتننامه، مۆڵه‌تی لێخوڕین.[ ئینگـ : driving licence]
ناژۆتی/najotî: ئانتـ:[ نه+ ئاژۆ تی] زه‌ویه‌ک که به‌که‌ڵکی نه‌بێت ( تمـ ژابا:414) .
تێبینی |
وه‌ک ده‌بیندرێت ئه‌م وشه‌یه له دوو به‌ش پێکهاتووه ( نه ، نا ) که ئامرازی[ نه‌رێ] یه و( ئاژۆتی ) لهقالبی : نچـ : ئاژۆتن دایه، پێکهاتووه وده‌بێت واتاکه‌ی( نه‌کێڵدراو) بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌کاری کێلان نایه‌ت. ڕانن. |
[ ئێژا ] که به‌واتای تێکۆشان ودڵنیایی غیره‌ت دێت له‌به‌ندی(10)ی هاتی 49 وبه‌ندی(8 )ی هاتی 50 و به‌ندی(5)هاتی 51 به‌رچاومان ده‌که‌وێت وله‌به‌ندی(5) ی هاتی 49 دا هاتووه به واتای به‌ختیاری و به ئامانج گه‌یشتن یان به‌ری تێکۆشان وئه‌نجامی هه‌وڵ و کۆششه که ده‌کات به ئامانج گه‌یین و به‌ختیاریی، ئاژڕۆش هه‌ربه ئه‌و واتا یه له به‌ندی (7) هاتی 53 دا به‌کارهاتووه، هه‌روه‌ها وشه‌ی هێژا له ئێژا وه هاتووه |
ئاژۆدان/ajodan: کتنـ:[ ئاژۆ+ دان ]
1 – شه‌و ئاژووکردن، ئاژه‌ڵ له‌وه‌ڕاندن ( له شاخ یان له ده‌شت) به‌شه‌وانی به‌هاردا.
:: ئه‌مه چه‌ند شه‌وێکی ڕانه‌که ئاژۆ ده‌ده‌ین.
2 – شهبهی خوون، هێرش بردنهسهربهشهو.
ئاژۆکردن/ajokirdin: کتپ:[ ئاژۆ+ کردن] شوێن پێ هه‌ڵگرتن، ده‌وس دۆزی کرن.
.
.
.
.
{ کاوە، ل، 1953}