بەنا ¹ /bena: ن:[ ڕوو] مەنێ، مەندێ : گیایەکی کوێستانییە، لاسکی وەک کەنگرە و گەڵای وەکوو کەرەووز وایە دەکریتە گزرە بۆ زستانی ئاژەڵان.

گیایەکە لە کەمای دەچێت و بەسوورەکراوی دەخورێت.

گیایەکە لە کەما دەچێت و دەیبرژێنن و دەیخۆن.{ مەردۆخ، ب 1، ل، 305} 

بەناڕۆمی/benařomî: ن:[ ڕوو] گەوڵەزەر، گیامارانە، چاومار، چیوەمار.[Bot :Asparagus officinalis]. 

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family  genus Species
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر
plantae magnoliophyta Liliopsida Asparagales Asparagaceae Asparagus Asparagus officinalis
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان   زەمبەقییەکان گیاماراناسا سێوی بن ئەرز  گیامارییەکان بەناڕۆمی

بەناشوانە/benaŝwane: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی بۆنخۆشە دەکرێتە ماست و تۆراغەوە.

گێلەبەنا/gêlebena: ن:[ کباش][ خوار][ گێلە+ بەنا] بەنا وماس : مەنێ و ماست : بەزۆری خەڵکی گیلان دەیخۆن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 485} 

.

.

_______________

بەنا ² /ben: ن: پپـ:[ ع: بنا] دیوارساز، دیوارکار، گڵکار.

بەنایی/benayî: نچ:[ ع : بەنا+ کو: یی] دیوارسازی، دیوارکاریی، گڵکاری : کار و پیشەی کەسێکی دیوارو خانوو و دروست کردن.

.

.

.

.