دارەبەن/dareben: ن:[ ڕوو][ دار+ ئە+ بەن] بەنی، گیابەند، یادارقزوان، دارەوەن، وەنی، قەسقەوان: دارێکی خۆرسکی گەورەیە بەلک و پۆیە. تا چوار مەتر دەتوانێت بڵند ببێت، بەرێکی ترشی دەگرێت پێی دەگووترێت قەزوان، لە قەدی دارەکەی بەنیشت_ بنێشت، یان جاجک دەگیرێت، گوڵ و گەڵاکەی بۆ ڕەنگڕێزی کەڵکی لێوەردە گیرێت. هاوینان لەدارەبەن بنێشتی كوردی بەرهەم دەهێنن. پیاوانی گوند، بە چیا سەختەكانی كوێستان هەڵدەگەڕێنو بە تەورداس، قەدی دارەبەن برینداردەكەن، دواتر بەقوڕێكی تایبەت زۆر بەئاستەم دێتە بەرهەم و خۆشەدەكرێت. لەهەر جێ دەمە تەوراسێک مشتێک قوڕ كە خۆیان پێی دەڵێن: كوچەڵە حەوزێكی بچووک دروست دەكەن و تا مانگێك بەقەدی دارەبەنەوە دەمێنێتەوە، لەوماوەیەدا بنێشتەكەی تێدەچۆڕێت. نزیكی پایز بەرهەمی ناو كوچەڵە كۆدەكەنەوەو.[ Bot :Pistacia Acuminata]
بەنی/benî: ن:[ ڕوو][Bot :Pistacia atlantica ssp.kurdica].[Fam :Anacardiaceae].
بەنی کێوی/benî kěwy: نتـ: وەنەی سیاوی، ڕەش قەزوان : ئەم جۆرە دارە، لەچیاکانی زاگرۆسەوە تا چیاکانی کوردستانی باکوور دەڕوات بەڵای با کووردا. لە باشووریش تاکرمان و ناوچەی بەختیاری بڵاوبووتەوە. جۆرە چرێشکی لێدەردەکەن لە ناوی(وێژەن)، بەرەکەی بۆ نەخۆشی برینی گەدە چاکە.[Bot : Pistacia Atlantica ssp.Mutica][Fam: Anacrdiaceae].
شیلەی دارەبەن/dareben: نتـ:[ ڕوو][ خوار][ شیلە+ ی+ دارەبەن] جاجک، جاجكە، جاچک : بەنیشت _ بنێشت _ بنیشت _ بەنووشت، وێژەن( هـ)، بریژە.
.
.
.
.