بێگوێ/bêgiwê: ئانتـ:[ بێ+ گوێ]
1 – بێعار، جاقی( خۆ)، ڕام، ڕاهاتوو، سەرکێش، فەرماننەبەر، کەللـەڕەق، کەوی، گۆشنەگیر، لاسار : بریتی لە منداڵێک کە زۆری لێدرابێت و بەلێدان ڕاهاتبێت.
بێگوێبوون/bêgiwêbûn: کتن:[ بێگوێ+بوون] قسەدەگوێ نەگرتن و ئەنجام نەدانی ڕاسپاردە و کارێک.
بێگوێیی/bêgiwêyî : نچ:[ بێگووێ+ئیی]
1 – لاساری، کەللـەڕەقی.
2 – کەڕی.
بێگوێیی کردن/bêgiwêyî kirdin : کتپ:[ بێگووێیی+ کردن] بەقسەی کەسێک نەکردن، گووێ لێ ئاخنین لە قسەی کەسێک.
.
.
.
.