پێچدان/pêçdan: کتن:[ پێچ+ دان] بادان، پاچککردن، پێچان، لوولدان، هەڵپاچین

پێچدانەوە/pêçdanewe: کتن: گەڕانەوە، بادانەوە.

{

ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک

لەم  ڕێگەیە دوورە سووڕ و پێچ دانەوەیەک }{هەژار –

خەیام}.

پێچدران/pêçdiran: کتپ:[ کارابزر] لوولدران، خلوول دران.

پێچدراو/pêçdiraw: ئانفا:[ کارابزر] لوولدراو.

پێچرا/pêçira: نفا:[ پێچران] بادرا، لوولدرا، بەسترا.

.

.

.

.