فیلەگێجە/fîlegêce: ئانتـ:[ گیان][ فیل+ ئە+ گێجە] فیلەگێژە.
فیلەگێژە/fîlegêje: ئانتـ:[ گیان][ فیل+ ئە+ گێژە] فیلەگێجە، گاکێوی، شوور( ڕەوا)، شڤر، گوڕ : گیانلەنەرێکی کێوییە، بە ئەندازەی کەڵەکێوییەک دەبێت، دووشاخی یەک لقی هەیە، لە ڕەنگ و شێوە لە ئاسک دەچێت، لێ ئەم گەورەترە، وەک سەگ دەوەڕێت. گۆشتی دەخورێت.{ گیو، ل، 678}
.
.
__________________________
فیلەگێژە/fîlegêje: ن:[ باڵ][ کباک] بەتەک، بدبەدە، زڕسووسک : ziřsûsik( کباک)، قارووتک، قورقرۆک _ قورقورووک، کەراک _ کەرەک، کەرەوەرە _ کەرەواڵە ، کوڵەفڕ _ کولەفیڕ، کیراسو، وەتەک، ھەیال، هەوێردە : مەلێکی کێویی بچووکە، بڵندی 17 سم دەبێت، قەڵەو و کلک قوڵەیە لە تۆرەمەی( قەرقاوڵان)ـە، کەم دەفڕێت و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕ و باڵی بۆر یان قاوەییە. دان و جڕ و جانەوەری چووکە دەخوات، لە دەشت و مووچە و لێرەوار دەژێت و بۆ گۆشتەکەی و بۆ جوانی راوی دەکەن. [ Zoo : Coturnix coturnix ، Tetrao Coturnix][ ئینگـ : Quail].
.
.
.
.
.