ناسبار/nasbar: نتـ: شایانی دیاریکردنە، ناسراو، پەنجەبخرێتەسەر.[ ئینگـ: Identifiable]

ناسکرن/naskirin: ئانتـ:[ کباک] ناسین( کناو).[ ئینگـ: Identify]

ناسکری/naskirî: ئانتـ:[ کباک] ناسکراو( کناو).[ ئینگـ: Identified]

ناسین/nasîn: کتن، ن:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
خشنە anCx
خشنو unCx  

1 – ناسكرن.

:: فەلسەفە بە زمانى ساكار ناسين.

{

لە دەوری دووریا پەستم دەروون پڕ دەرد و زووخاوم

ئەجەل دێ بمکوژێ. نام ناسێ چیبکەم نامرم ماوم !!  

}{ پیرەمێرد}

2 – ئه‌شناسی( هـ)، بەڵگەی پێناس، دیاریکردنی شناس.[ ئینگـ: Identification]

ناسینەڤە/nasîneve: کتن:[ كباك] ناسینەوە.

ناسینەوە/nasînewe: کتن:[ كناو][ ناسین+ ئەوە] پێناسین، بەدیارخستن، دۆزینەوە.

ناسینەوەی کەسێ/nasînewey kesê: کتن:[ ناسینەوە+ ی+ کەسێ]

1 – یادکردنەوە، هاتنەوە یاد.

2 – دوای دووری ناس کرن.

ناسی/nasî: نچ:[ کباک]

1 – زانیاری.

2 – ناسینی.{ گیو، ل، 870}.

3 – پەیوەندی. { شێخانی، ل، 529}

ناسیتی/nasî: نچ:[ کباک].[ ئینگـ: Identification]

پێناس/pênas: ن:[ کباک] هەڤیەکی ناسنامە : کەسایەتی، کەسیتی. [ ئینگـ: Identity]{ سەلاحەدین، ل، 407}

خۆناسین/xonasîn: کتن:[ خۆ + ناسین] ئاوه‌زیان : خۆناسین له‌ڕووی زاینده‌یی یه‌وه لەتەمەنی هەرزەکارییدا‌.

.

.

.

.