تێکچوواندن/têkçûandin: کتپ:[ تێک+ چوواندن( چوون)] بزڕکاندن، هەڵگەڕاندنی شیرو.
تێکچوون/têkçûn: کتن:[ تێک+ چوون]
1 – پەرێشان بوون، پەلیشین، چارەڕەش بوون، شێوان، فەلشین، کڵۆڵبوون:
:: تێکچوون و شپرزەبوونی گیاندارلە ترساندا.
2 – بەستران، گیران، دەرگاداخستن.
3 -[ دەروو] پەشۆکاویی، شڵەژان، سەلێشێوان.
تێکچوون (خوار دن)/têkçûn(xwardin): کتن:
1 – بزڕبزڕبوون، ترشان. بزڕکان : تێک چوونی شیر و ماست و هێندێ شتی تر.
تێکچوونی خوو/têkçûn xû: نتـ:[ ئینگـ : Habit Deterioration].
تێکچوو/têkçû: ئانفا، نفا:
1 – بزڕکاو : ماست و شیر و هێندێک شتی دیکە کە تێک چووبێت.
2 – چەواشە ، ئاوەژوو، بێسەروبەر، پڕشەوپێشکراو، سەرلێشێواو، شپرزە، شێواو، واژی، ئاواژە، بەلەڤاژێ، هەڵگەراو.[ ئینگـ: perturbed].
:: گیاندارێک لە ترساندا شپرزەبووبێت.
3 – ئاشفتە، ئاشوفتە _ ئاشووفتە، پەرێشان، ڕەنجاو.
.
.
.
.