تیل ¹ /tîl: ن:[ توێ][ هـ، ڕۆژ] خێل، چاوخووار : کەسێکە بەگۆشەی چاوی تەماشا بکات.
تیلاوتیل/tîlawtîl: ئانتـ:[ تیل+ ئاو+ تیل] خوواروخێچ، خووارەوار.
تیلاک/tîlak: ن:
1 – گۆشە.
:: بەتیلی چاو تەماشای کرد : بەگۆشەی چاو تەماشای کرد.
2 – [ گەرد] پێچ، پۆتراک، سەروپۆتراک، پێچی خووار، پۆتراکی خووار.
تیلایی/tîlayî: نتـ:[ تیل+ ئایی] بەگۆشەی چاوڕووانین، تیلە.
تیلایی چاو/tîlayî çaw: نتـ:[ تلایی+ چاو] تیلەی چاو.
بەتیلایی چاوڕوانین/be tîlayî çaw řwanîn: کتن:[بەتلایی چاو+ ڕوانین] بەگۆشەی چاو سەیرکردن و ڕوانین.
تیلە/tîle: نتـ:[ هـ][ تیل+ئە] گۆشەی چاو.
تیلەی چاو/tîley çaw: نتـ:[ هـ ] سیلەی چاو ، گۆشەی چاو : تیلای چاو ، ئەو بەشەی چاو کە کزە، لەلاجانگەوە.[ ئینگـ : outer corner of the eye]
تیلی بەرانبەرێن/tîlî beranberěn: نتـ: تیرئاویژتنی دووکەس بۆ کەللای یەکتری.
.
.
_______________________
تیل²/tîl: ن: تێڵ، ناوچاوان( چەوان)، نەوشەنیی، هەنیی _ هەنیە، پێشەنی،
تێبینی |
ئەم ووشەیە لە(یەشت)1/1 هەیە. |
تیلاک/tîlak: ن:[ توێ] سەرتاووسی : کەسێکە پێش سەری مووی پێوە نەبێت.
تیلاک/tîlak: ن: تیرەگ.
{
ئەگەر شۆقی خۆی دەدا لە ئاروونی
لە بێروونی لە کلاو فەرەنگیان
لێم دەنگێوی تیلاکی دە کوێستانێ
}{ گەنج، ل، 85}.
.
.
_________________
تیل³/tîl: ن:[ واز][ فار: تیلە، تیرە] هەڵمات، مەڕمەڕ، لووس، هاویژتنی کەللا : جوولاندنی هەڵمات بەکاردێ کە بەپەنجە ببزوێندرێت و ئاراستەی هەڵماتێکی دیکە بکرێت.
:: ئازاد تیلی ڕاستە.
تیل کردن/tîlkirdin: کتپ:[ واز] نیشانگرتن، تیرئاویژتن.
.
.
___________________
تیل4/tîl: ن: باش یۆڵ( جێۆ)، تیل.
.
.
_________________
تیل5/tîl: ن: تیر
تیلەمار/tîlemar: نتـ:[ زیند][ تیل( تیر)+ ئە+ مار]
1 – بێچووی مار، توولەمار.
2 – ماری باریک و درێژ.
.
.
.
.