بێباک/bêbak: ئانتـ:[ بێ+ باک]
1 – نەترس، ئازا، گوێ نەدەر، بێپەروا.
{
خاڵ و خەت گولزار و ڕەنگی شۆخی بێ باکم نەدی
زوڵف و زوو هیند فەرەنگی شاهی خووبانم نەهات
}{ وەفایی}.
2 – بێخەم، ئاسوودە.
بێباکانە/bêbakane: ئانتـ:[ بێ+ باک+ ئانە] دلێرانە، بوێرانە : ئەنجام دانی کارێک لەبەرنەترسی.
بێباکبوون/bêbak bûn: کتن: بێپەروابوون، نەترسان.
بێکباک کردن/bêbak kirdin: کتپ: بێپەروا کردن، نەترساندن.
بێباکی/bêbakî: نچ: نەترسی، ئازایی، بێپەروایی، بوێری.
بەبێباکی/bebêbakî: ئاکتـ:[ بە+ بێباک+ ی] بێباکانە، بوێرانە.
{
بەبێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول، بەهار زۆر پێنەچوو ڕۆیی
}{ وەفایی}.
.
.
.
.