ڕەچەڵەک/řeçeľek: ن:

1 – بناچە( کباک)، بناخە _ بناغە، بناوان( هـ)، بنەڕەت، بنج، بنەچە( هـ)_ بنچەکە_ بنچینە، بندارس( کهـ)، بنگەهـ( کباک)، بنیابنیات، خیم، دەووڵ، ڕەچەڵاک_ ڕیچەڵۆک، ڕەسەن، ڕەگەز( نسب)، رهـ، ژێدەر، سفن( صنف)، کانیگە، ماک، مەحسنەک، هەلەکارین، هیم: ڕەگەزێکی خێزانی کە کەسێکی دەچێتەوەسەر، پشتاوپشتی نەوەیەک.[ ئینگـ: origin]

2 – [ خێز] ئێل، ئیجاخ( کباک)، بابک، تیره‌، مالبات، نژاد_ نژادی، هۆز.

{

ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەربڵند دەکەم،
دەڵێم: ” هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم “.

}{ عەبدوڵڵا پەشێو }

:: بەپێى ئیسلام، کورد ڕەچەڵەکى جنۆکەیە.{ ژیلوان شۆڕش}

ڕەچەڵەکبڕ/řeçeľekbiř: نفا:[ ڕەچەڵەک+ بڕ( بڕین)] لە ڕەگ و ڕیشە دەرهێنەر.

ڕەچەڵەکبراو/řeçeľekbiřaw: ئانفا:[ ڕەچەڵەک+ براو( بڕین)] لە ڕەگ و ڕیشە دەرهاتوو، بێکەس، کەس و کار نەمانو.

ڕەچەڵەکبڕین/řeçeľekbiřîn: کتپ:[ ڕەچەڵەک+ بڕین] قرانکردن، لەڕەگ وڕیشە دەرهێنان.  

ڕەچەڵەکبڕی/řeçeľekbiřî : نچ:[ ڕەچەڵەکبڕ+ ئی] لە ڕەگ و ڕێشە دەرهێنانی.

ڕەچەڵەکناس/řeçeľeknasî: نفا:[ ڕەچەڵەک+ ناس( ناسین)] ڕەگەزناس : کەسێکە بنەچەکەی مرۆڤی بناسێت.

ڕەچەڵەکناسین/řeçeľeknasîn: کتپ:[ ڕەچەڵەک+ ناسین] ڕەگەزناسین.

ڕەچەڵەکناسی/řeçeľeknasî: نچ:[ ڕەچەڵەکناس+ ئی] ڕەگەزناسی.

ڕەچەڵەکی کەسێتی/řeçeľekî kesêtî: نتـ: بناغەی کەسێتی.

تۆماری ڕەچەڵەک/řeçeľek: نتـ: هێلکارییەکە چونیەتی بۆ ماونەوەی سیفەتێک، بەدرێژایی چەند وەچەیەک دەردەخات.{ زیندەوەرزانی 12}  

.

.

.

.