نابینا/nabîna: ئانفا:[ نا + بینا(( بینین)+ ئا)] ئاما( ئەعما : اعمی). ئێتون، ئيتۆن، بێچاو، حافز، ڕۆشن، ڕوون، قلاپووک، کۆر، کۆرە، کوور، کوێر( چاوکوێر)، کيلکی کوڕ، گل، لاپی كوورێ، لور، مجرۆ، نەبينا، نەوين، نوخسان.[ ئینگـ : blind ].
نابینای/nabînay: نچ:[ نا+ بینا( بینین)] زلکوور، زلکوێر.
نابینایانە/nabînayane: ئانفا:[ نابینا+ یانە] کوێرانە : ئەوەی پەیوەندی بە نابینایییەوە.
نابینایی/nabînayî: نچ:[ نابینا+ یی] کۆری، کوێری، مجرۆيی، نەدين، نەديتن.
.
.
.
.