ناتریۆم/natiryom: ن:[ کیمیـ] [ بە زمانی فیرعەونییەکان( netjer)ـە، بەعەرەبی( ناترۆن) لە ئەوروپا( ناترۆن)] سۆدیۆم ژمارەی زنجیرەیی 11 یە لە تەختەی پێریۆدی. و هێمای کیمیاییەکەی Na. لە ژێر پلەی گەرمای ئاسایی یان لەژێر پاڵەپەستۆدا نەرمە و وەک زیو دەدرەوشێتەوە، میتاڵێکە ئارەزووی کارلێکردن دەکات، وەک ئۆکسایدن( ژەنگگرتن) لە ئەتمۆسفێری هەوا دا.[ ئینگـ : Natrium]
ناتریۆم( ناترۆن)یان سۆدە لە سروشتدا له خوێی چێشت و له گیانه‌وه‌رانی ناو ده‌ریادا که له ناو قهپاخدان وه‌کو گوێچکه‌ماسی و بلحی ده‌ریایی و قرژاڵ دا هەیە.
سۆدیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له ڕێکخستن و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ئاو له له‌شدا. تێکه‌ڵه‌ی ئه‌و مادده‌یه له گه‌ڵ کالیۆم : Kalium کاریگه‌رییه‌کی باشی هه‌یه له سه‌ر کارکردنی ماسوولکه‌کان و ڕیکخستنی لێدان و ڕیتمه‌کانی دڵ( نۆره دڵی). تێکچوونی هاوکێشی یان هاوسه‌نگی مادده شله‌ی له‌ش و ده‌ره‌نجامدا که‌سی گرفتار به‌که‌می سۆدیۆم ده‌که‌وێته حاڵه‌تی کۆما واته بێهۆشی مه‌ترسیدار بۆ ژیان.
تایبه‌تمه‌ندێتی
چڕێتی ناتریۆم ئایۆن لە پلازمای خوێن دەپێورێت بەمیللیمۆل بۆ لیترێک : (mmol/L). ئەگەر بۆ هەر یەک کیلۆگرامێک 60 میللیمۆل( mmol) نایترۆم بخەمڵێندرێت، بۆ کەسێکی 70 کیلۆگرامی پێویستی بەنزیکەی 4200 میللیمۆل : mmol لە، واتا 92 گرام لە نایترۆن. نزیکەی 70% گۆڕینەوەی بەسەردا دێت. بەلام ئەوی دەمێنێتەوە لە نایترۆنەکە بەشێوەی کریستاڵی بەند دەبێت لە نێو ئێسکەکانی لەش دا. لەشی شلەی خانەیی دەرەکی 50% لە نایریۆم دروست دەبیت، بەڵام لەشی خانەیی ناوەکی تەنها 5% لە نایرتۆن دروست دەبێت.
رێژه‌ی ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و مادده‌یه له له‌شدا، هۆکاره بۆ هاتنه ئارای به‌رزی په‌ستانی خوێن ئه‌نجا پزیشکان له ڕاده زیاده‌که‌ی له خوێندا زیاتر نیگه‌رانن تاکو ڕاده که‌مه‌که‌ی. هه‌رچه‌نده ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی سکچوون و ڕشانه‌وه ده‌بن، ده‌بێت زیاتر ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بکه‌ن چۆنکه له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا ناتریۆم له گه‌ڵ دهردانهکه له له‌ش ده‌رده‌چێت. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که کاریان گرانه( زۆر ووزه و هێزی باسک به‌کاردێنن وه‌ک کرێکاران) له ووڵاتانێک که که‌ش و هه‌وای گه‌رمیان هه‌یه، باشتروایه زیاتر ئاو و شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه و له گه‌ڵیشیدا حه‌بی سوێر( خوێ) به‌کاربێنن. ئه‌و جۆره خوێیه‌ی که تێکه‌ڵه‌ی مادده‌کانی ناتریۆم و یۆدیۆم و کالیۆم و مهگنهزیۆمه زۆر باشتره له‌و خوێیه ئاساییه‌ی که هه‌یه و کاریگه‌ری ئه‌رینیشی هه‌یه بۆ په‌ستانی خوێن.
.
.
.
.