قرژاڵ/qirjaľ: ن:[ زیند] چنگار، خەرچەنگ ( خرچنگ : دەری)، قرژانگ : لە نێو دەرچە گەرمەکانی نێو قوڵایی دەریکاندا دەژی. دوو چنگی هەیە کە بەکتریای بچووکی لەسەرە کە بەکاریان دەهێنێت بۆ گۆڕینی کاربۆنی دەرچووی نێو دەرچەکان بۆ کەرەستەی خۆراک بۆ خۆی و ئەمەش تاکە سەرچاوەی خۆراکی ئەوە.[ ئینگـ : Crab][ لا : Brachyura].

{ تێبـ : ئەوە مرۆڤ نەبووە کە یەکەمجار خۆراکی چاند، بەڵکو ئاژەڵەکان رۆڵی گرنگیان هەبووە لە بواری کشتوکاڵدا و رەنگە کلیلی بنیاتنانی کشتوکاڵیی درێژخایانتر لە مرۆڤ لەلای ئەوان بێت}

قرژاڵی ڕووبار/qirjaľî řûbar: نتـ:[ زیند] قرژانگی ڕووبار.[ ئینگـ : Crab].

قرژاڵی شین/qirjaľî šîn: نتـ:[ زیند] .[ ئینگـ : Blue crab].

قرژاڵی قاقلەدار/qirjaľî qaqiledar: نتـ:[ زیند] .[ ئینگـ : Shelled crab].

.

.

_________________________

قرژاڵ/qirjaľ: ن: کەڵووی قرژاڵ، بورجی قرژاڵ، بورجی سەرەتان ( شێرپەنجە)، چنگار، خەرچەنگ، قرژانگ : [ ئینگـ : cancer].  

.

  کاوڕ    گا   دووانە   قرژاڵ   شێر   فەریك   تەرازوو   دووپشك   كەوان   گیسک   سەتڵ   نەهەنگ 

.

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کەلووی قرژاڵ

  21 حوزەیران – 22 تەمموز
 لە كۆمەڵی  ئاو
 گەورەترین هەڵكەوتەیی  كەسێكی لەسەرەخۆ و ئارام
 ئاست بەرزیی  دڵ پاكی، ڕەفتارێكی ئارام، بەبەزەیی
 هەوڵەكان  كۆكردنەوەی پارەی زۆر
 ئامانج  بەردەوام بەرزبونەوە لە ئاستی زانیاریی
 گەورەترین هەڵە  بێ سەرنج یان ‌هەڵەكردنی زۆر
 ڕۆژی بەخت  یەكشەممە
 ژمارەی بەخت  2، 4، 12، 88، 456، 9742
 ڕەنگی بەخت  سپی، زیوی، مۆر
 ئارەزووی مۆسیقا  گۆرانی ڕۆمانسی
 تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی  زۆر هەستیار، هۆگری ماڵ‌ و خێزان، گۆشەگیر، حەزی لەمانگەشەوە، هۆگری منداڵە، زۆر جار هێمن ‌و زۆرجاریش توڕە، شەرمێون، جلی شیك لەبەردەكات، پشتیوانی خزمان، هەستێكی بەهێزی هەیە، حەزی لە گوڵ، لە هاوڕێیەتیدا بەئەمەگە، گوێڕایەڵی هاوسەرەكەی، دەست قونجاو، حەزی لەمیوان‌و میواندارییە‌و نیشتمانەكەی خۆش دەوێت‌ و میهرەبانە.
 پیاوی لەدایكبوونی  ناوچاو مۆن، كەم دوو، زۆر رەزیل‌و پارەخۆشەویست، زۆر شارەزایە لەوەی درێژترین بابەت لەكورتترین رستەدا دەرببڕێت. ئەگەری دڵ بریندار بێت بۆ ماوەیەكی زۆر گۆشەگیر دەبێت. هیچ پیاوێك بە قەد ئەو ژنەكەی خۆش ناوێت.
 ژنی لەدایكبووی  بە ئەمەك، نەجیب، زۆرجار رەزیل، چێشت لێنەرێكی باش، عاشقی مانگەشەو، دایكێكی بێ وێنە. رقی لە رخنەگرتنە. رقی لەوەیە گاڵتەی پێبكرێت. لەسەرەخۆ و لەخۆبردوویی ئەو بۆ ئەو كەسانەی خۆشیان ئەوێت هیچ سنورێك ناناسێت.
قرژاڵ ‌و خۆشەویستی  قسەی سەرزاری لەدایكبوانی بورجی قرژال ( من هەست دەكەم) ـە. لە پەیوەندی خۆشەویستییەدا زۆر راستگۆیە. نەرم‌ونیانە‌و لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوانەی خۆشی دەوێن زۆر هەستیارە. حەزی لە عاشق بوونە‌و كەسێك هەڵدەبژێرێت كە لێی تێبگات. لە دایكبووانی ئەم بورجە بەدوای كەسێكەوەن كە بە قەد خۆیان هەستی بەرامبەریان هەبێت. ئەو لە پەیوەندیدا لەخۆبردووە‌و حەزی لە منداڵە‌ و لە هاوسەرگیریدا تا كۆتایی تەمەن وەفادار دەمێنێتەوە.
.

.

.

.

{ سەرجاوە :

قرژاڵ

}