دڕک ¹ /dřik: ن:[ ڕوو] ئەرەشانی، ئەستری _ ستری، پەیکوڵ _ پیکول( ل)، چقڵ، خار، خیب قونجر، دڕکەزی ، دڕوو : چشتێکی باریک و سەرتیژە لە درەخت و گژ وگیایان پەیدا دەبێت، لە لەش و کەڵوپەل هەڵدەچەقێت.[ ئینگـ : thorn, spine, prickle, chaite specule, chaeta, prick, seta , spike]{ کەمالنامە، ل، 662}

:: دڕک ترێ ناگرێت : ئەنجامی خراپە هەرخراپەیە، چشتی باش لەپیاوی خراپ ناوەشێتەوە.

دڕکاویی/diřkawyî: ئانتـ:[ دڕک+ ئاویی]

1 – دڕکێن _ دڕکێنە، دڕگین، دڕواویی، دڕكدار ، چقڵاویی، پڕبەچقڵ، قەڵەماویی.

2 – بە دڕک تەنراو : چشتێکە دڕووی زۆر پێوەبێت.

دڕكدار/dřik: ئانت:[ ڕوو] دڕكاویی.

دڕک کۆکردنەوە/diřk kokirdinewe: کتپ: دڕووکردن.

دڕک و داڵ/diřk û daľ: نتـ: پەژەڵ( کباک)، دڕوووداڵ.

دڕکێن/diřkěn: ئانتـ:[ ڕوو][ ئەردە][ دڕک+ ئین] دڕکاوی، دڕواوی، دڕکاویی، دڕكدار، دڕک دڕک، دڕكینە، بەدڕوو، چقڵاویی.

دڕکینە/diřkîne: ئانتـ:[ ئەردە][ دڕک+ ئینە] دڕواوی، دڕکاوی.

  گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی درک      

دڕکە ئاڵەت/diřke aľet: نتـ:[ ڕوو] زروێ، تۆسینە، ئەسپۆن _ سپۆن، بەلۆچە، کەفکەفۆک، ئسوەن، چۆخان _  چەو غان : جۆرە گیایەکە لق و پۆپی باریک و ساقەتی ئەستوورو بێ گەڵان، لەنواڵان دەڕوێ، ماڵات نایخوا، جاران ڕەگەکەی ووشکدەکرایەوە و لە دەستاڕ دەدرا و وە ک ئارد هەڵدەگیرار. جلک و پۆشاکی پێدەشۆردرێت وەک سابوون.

:: کوردە! ئەسپۆنەکەت ووردە؟. خوێی قڵیەی( سۆدیۆم کاربۆنەیتی) لێدەردهێندرێت، وە کارگەکان وەک کەرەستەی خاو بۆ دروستکردنی سابوون بەکاریدەهێنن.[ Bot : Acanthoophyllum Squrrosum].

دڕکە تاڵە/diřke taľe: نتـ:[ ڕوو] [ کۆ] گیایەکە نیو بەژن بڵند دەبێت و ناخورێت و گوڵی زەردی دڕواوی دەگرێت.

دڕکە جڕا/diřke çira: نتـ:[ ڕوو] دڕوەلان، جێگەی دروان، شوێنی پڕچقڵ.

دڕکە زەردە/diřke zerde: نتـ:[ ڕوو] زەڕسیری، دڕوەزەردە، ووشترخۆرە : پەنجە گیایەکی زلە کە وشک بوو دەبێتە دڕوێکی زەرد ووشتر دەیخوات.

{ تێبینی : جاران دڕکەزەردەیان بەوشکی یان سووتاوی بەڕۆنی کەرەوە لە ئاورە و لە هەر بڕینێکی بدرێت چاکی دەکاتەوە}{ گیوی، ل، 446}.

دڕکەزەردە/diřke zerde: نتـ:[ ڕوو] [ بابا] چاڵووک : جوورە دارێکی دڕواوی هەمیشە سەوز و قایم و بەژنێک بەرزتر دەبێت، دەکرێتە پەرژین و لەسەری دیواران دەگیرێت.

دڕکە زیی/diřkeziyî: نتـ:[ ڕوو] زیی، زریز، تاڵووک، تەڵۆک، دڕکی پەرژین : جۆرێ دەوەنی زۆر دڕکاوییە.

دڕکە زی/diřkezî: نتـ:[ ڕوو] زی یە، دأکەزی، زینە.

دڕکە شینە/diřke şîne: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە دارک و گەڵا و گوڵەکەی شین و دڕواوییە.

دڕکە کەلەوێ/diřkekelewê: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی بەهارییە دڕكێکی تیژدەردەکات، ئەژنۆیەك بەرز دەبێتەوە.

دڕکی گوڵ/diřk guľ: نتـ:[ ڕوو] دڕکی لاسکی گوڵەباخ.[ ئینگـ : thorn]

دڕک گیا/diřk giya: نتـ:[ ڕوو] شخڵی.

.

.

______________________

دڕک ² /diřk: ن:[ زیند] .

دڕە ماسی/diře masî: ن:[ زیند] ماسییەدڕکە، چقڵەماسی.

پێست دڕکاوییەکان/pêst diřkawîyekan: نتـ:[ زیند][ پێست+ دڕکاوییەکان] کۆمەڵە گیاندارێکی دەریایین، پێستەکەیان دڕکاوییە، وەکوو ئارووی( خەیاری) دەریا، ئەستێرەی دەریا و ژیژیکی دەریا. [ ئینگـ : Echinodermata].

ماسی دڕکاوی/masî diřkawî: نتـ:[ زیند] ماسی بەدڕک.

.

.

_____________________

دڕک ³ /diřk: ن:[ توێ]

1 – نووک، بڕبڕە[ ئینگـ : spine].

2 – نووکە بڕبڕە. [ لا : acantha]. 

دڕکە هەستێ/diřk: نتـ:[ توێ] هەستی دڕک پێدا کردن.[ لا : acanthesthesia]{ پەزیشکی، ل، 17}. 

دڕکۆکە/diřk: ن:[ توێ] وردە دڕک، دڕکی بچووک. [ لا : acanthion]. 

دڕک ئاسا/diřk: نتـ:[ توێ] لە دڕک بچێت. [ لا : acanthoid]. 

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : cervical spine ( C1 – atlas].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : cervical spine ( C2 – axis].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : cervical spine ( C3].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : cervical spine ( C4].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : cervical spine ( C5].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : cervical spine ( C6].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : cervical spine ( C7].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ :  1 Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 2 Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 3  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 4  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 5  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 6  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 7  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 8  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 9  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 10  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ :  11  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 12  Thoracic spine Th ].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 1 Lumber spine L].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 2 Lumber spine L].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 3 Lumber spine L].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 4 Lumber spine L].

دڕک  /diřk: ن:[ توێ] [ ئینگـ : 5 Lumber spine L].

.

دڕکە ڕەقبوون/diřke řeqbûn: کتن:[ توێ].

دڕکن ئێشە/diřkin êşe: نتـ:[ توێ] بڕبڕەئێشە.

دڕکی/diřkî: نچ:[ توێ] نووکی، بڕبڕەیی[ ئینگـ : spina , spine ].

دڕکی مێشکۆڵەیی/diřkî mêşkoľeyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : spino cerebella ].

دڕکی توێکڵی/diřkî twêkiľî: نتـ:[ توێ] توێکڵی مێشک.[ ئینگـ : spino cortical ].{ پەزیشکی، ل، 334}.

.

.

.

.