وڵاغ/wľaẍ: ن:[ ئاژ] واخ، ولس _ وڵس _ وڵست، وڵپ، ماڵات، ئۆڵاخ _ ئولاخ( تورکی){ ألاغ = ووڵاغ }{ تاریق حوسێن ههمهوهندی}
وڵاغ بارکردن/wľaẍ barkirdin: کتپ: بارکردنی بارەبەر، باربەندی، کۆچ کردن، قۆناخ گۆڕین، خستنەسەر، لێ پترکردن.
وڵاغدار/wľaẍdar: ئانتـ:[ ووڵاغ+ دار] کاروانچی، خەرنەبد.
وڵاخی بارەبەر/wľaẍî bareber: نتـ: گوێدێژ، گوێ لەمست.
وڵاغی بەرزە/wľaẍî berze: نتـ: چارەوا، چاروا، دەوار، چارەوێ، چڕاڤە، چووارپێ : ماین و ئەسپ و گووێدرێژ و ئێستر. .{ گیو، ل، 898}
وڵاغی لۆقەکەر/wľaẍî loqeker: نتـ: ئەسپی لۆقەکەر.[ ئینگـ : trotter]{ کەمالنامە، ل، 323}.
ئەرکی وڵاغ/erkî wľaẍ: نتـ: وڵاغ بەکاردەهێندرێت بۆ ئەرکی قورس وەک : کۆڵهەڵگر، کۆڵکێش، بارگیر، بارکێش، بارەبەر، بێتلشا( کباک) پاهەڵگیر، پێڕۆ.
بەوڵاغ گواستنەوە/be wľaẍ giwastinewe: کتپ: کۆڵبەر ووڵاغ بۆ کارەکەی بەکارناهێنێت و بەکۆڵی خۆی بارەگە دەگوازێتەوە، بەڵام کاروانچییەکان بارەکانیان بە ووڵاغ دەگوازنەوە.
بێ وڵاغ/bê wľaẍ: ئانتـ:[ بێ+ ووڵاغ] نەسوار، پیادە.
{
کەوتە پێشم ڕێگەی دوور بێ تەدارک بێ ئەساس
بێ وڵاغ و بێ زەخیرە و زاد و پوول و پارە خۆم
}{ لوتفی}
پرمەپرمی وڵاغ/pirme pirmî wľaẍ: نتـ: [ دەنگ]
{
تهقهی سم و
پڕمه پڕمی وڵاغ.
بهسهر پشتی ههر هێسترێكی غهمگینهوه
شههیدێك.
بارهكانیان شل كردنهوه-
جگهره به دهمیانهوه
وهك تۆپهڵه پشكۆی نێو ئاگردان
دهدرهوشانهوه.
ژمارهیهك پێشمهرگه، بهرهو مزگهوت و
دهستهیهك، روهو گۆڕستان.
ژنهكهم،
كولینگیكی دامێ له فرمێسك و
خاكه ناسێك له داخ.
مانگ، لهناو چاوی هێسترهكاندا،
نوستبوو.
}{ قوبادی جهلی زاده }
تەنگەی وڵاغ/tengey wľaẍ: نتـ:[ کەرەستە] قایشێكی پانە كە بەبن زگی ووڵاغ دا دێت و زین و كورتانی پێقایم دەكەن.
تەوێڵەی وڵاغ/tewêľay wľaẍ: نتـ:
:: ژووری مامۆستایانی زانكۆ نابێ وەك تەوێڵەی وڵاغ وابێ ؟{ بارزان جەوهەر سادق }
ڕەشەوڵاغ/ řeşewľaẍ: نتـ:[ ئاژ] بە گا، مانگا و نینگوێن و ڕەچەڵەکانیان دەگووترێت.
لاشەی وڵاغ/ laşey wľaẍ: نتـ:
:: بۆگەنی لاشەی ووڵاغ.
مەیدانی وڵاغ/meyidanî wľaẍ: نتـ:[ ئاژ] [ مەیدان+ ی+ ووڵاغ]
.
.
__________________
وڵاغ/wľaẍ: ئان:[ جنێو] بە کەسێکی گێل یان بە کەسێک دووگوترێت کە کاری نەشیاو بکات.
:: هەی وڵاغ.
:: لە وڵاغ ووڵاغتر.
وڵاغ بوون/wľaẍ bûn: کتن:[ جنێو]
:: ئەو کاتەی وڵاغ بووم!.{ حاجی کاروان}
بەوڵاغ زانین/bewľaẍ zanîn: ئان:[ جنێو]
بەوڵاغ ژماردن/bewľaẍ jimardin: کتپ:[ جنێو]
لەزمانی وڵاغ حاڵی بوون/lezimanî wľaẍ ĥaľî: کتپ: تێگەیشتن لە زمانی وڵاغ.
.
.
.
.