بووم¹/bûm: ن: زێد، نیشتیمان، خاک و زەوی و زار.
تێبینی |
بووم وهاوتاکانی لەکوردییدا بەدەگمەن مەگەر لە ئەدەبیات دا بە تەنێ بێن، بەڵام لە وشەکانی لێکدراو دا هێشتا ماون، وەک بوومەلەرزە، بوومەڵێڵ، بووم ریخ |
بوومەلەرزە/bûmelerze: نتـ: بیڤەلەرزە، ئەردهێژیان، ئەردهەژێن، بووەلەرزە، بیمەلەرزە : جووڵانەوەی زەوی لە هەندێک شوێن بەهۆی هورژووم هێنانی هەڵم و بۆقی ناوەوەی زەوی.[ ئینگـ : Earthquake].
بوومەلەرزە پێو /bûmelerze pêw: نتـ:[ ] ئامێری پێوانەی پڵەکانی بوومەلەررە.
بوومەڵێڵ/bûmeľêľ: نتـ:
1 . شەوەکی، سەرەتای بەرەبەیان.
2 . زەردەی خۆرئاوا، بووڵێڵە، پاش نوێژی شێوان.
بووم ریخ/bûm rîx: نتـ:[ بووم+ریخ] زەویەکی سووک کە هەمووی خاک نەبێت و رەڵم و خیزی دەگەڵ بێت.
.
.
___________
بووم ² /bûm: ن:
1 . ئیروو، بەر، بووم، بەروبووم، کەڵک، بوونی، مشە، زۆڕیی.
:: فیسارکەس بوومی باشە.
2 . تەشوێ.
.
.
___________
بووم ³ /bûm: ن:[ باڵ] کوندەبەبوو، بایەقوش. پەپووک:pepûk، کووکووک : kûkûk، کووکووکەرە: kûkûkere.
{
بە یادی کونجی تۆ حاجی وەکوو بووم
لەمەعموورە دەچێتە ناو کەلاوە
}{ حاجی قادر}.
بوومەکوێرە/bûmekwêre: نتـ: [ باڵ] کوندەبەبوو.
.
.
____________
بووم²/bûm: ف:[ بوون]
.
.
.
.