سۆل/sol: ن:[ پۆشاک] 

1 – باڵا، پاڵێ( هـ)، پێتاو، پێڵاو، پاپۆش، کاڵە، کەوش : کەوشی پەلوسووک، جوورە پێڵاوێکی سووکە.

2 – ناڵ

سۆلا هەسپی/sola hesipî: نتـ:[ کباک] ناڵی ئەسپ

سۆلبەند/solbend: نتـ:[ کباک] ناڵبەند

سۆلبەندی/solbendî: نچ:[ کباک] نالبەندی : ئەوەی پەیوەندی بە ناڵبەندەوە هەبێت.  

سۆلدروو/soldirû: نفا:[ سۆل+ دروو( دڕوون)] کەوشدروو، سۆلکار. 

سۆلک/solik: نتـ:[ کباک][ سۆل+ ک] کەوشی بچکۆلە.

سۆلکەر/solker: نفا:[ سۆل+ کەر( کردن)] کەوشدروو، کەوشکەر، سۆلدروو. 

سۆلکەری/solikerî: نچ:[ سۆلکەر+ ی] پیشەی دروستکردنی سۆل.

بنسۆل/binsol: نتـ:[ بن+ سۆل] بن پێڵاو لەلای پێشەوەی.

.

.

______________________

سۆل/sol: ن: چووز

سۆلانەوە/solanewe: کتن: چووزانەوە. 

سۆلاندنەوە/solanidinewe: کتپ:[ ئەردە] چووزاندنەوە. 

سۆلاننەوە/solaninewe: کتپ: سۆڵاندنەوە، تۆزاندنەوە، کزاندنەوە، سووتانەوە.{ گیو، ل، 600} 

سۆلەچرا/soleçira: نتـ:[ سۆل+ یە+ چرا] چۆڵەچرا، شەوچرا. 

سۆلەسۆل/solesol: ئانتـ: کزرکر. سۆزش، سۆڵکە، چووزەچووزی ئەندامی لەش. 

:: نێو زارم سۆلەسۆلێ لێوەدێت. 

 سۆلیانەوە/soliyanewe: کتن: چووزانەوە، تۆزیانەوە، کزیانەوە. 

سۆلینەوە/solînewe: کتن: سۆلانەوە.

.

.

.

.