سار ¹ /sar: ن:[ کباک] باران.
سەنگەسار/senigesar: نتـ:[ کباک] بەردەباران.{ گیو، ل، 555}.
.
.
____________________
سار ² /sar: ئان:[ کباک][ سار( سارد)] سارد _ سەرد( هـ) : ساردوسڕ، چایگ، چەییک، چیاو. >< گەرم.
ساری/sarî: نچ:[ کباک][ سار( سارد)+ ی] ساردی، نامیهرەبانی.
.
.
_____________________
سار ³ /sar: ن: ڕەنج، ئازار، دەرد.
.
.
______________________
سار 4 /sar: ن:[ باڵ][ پهـ : sar] باڵندەیەکی بچکۆڵەی کونجڕی دەنگ خۆشە، ووردە خاڵی سپی پێوەیە لە پاساری دەچێت.
{
صەدای سێ تا لەو خوارە دێ، ئاهەنگی تارە و یارە دێ
یا صەوتی قومری و سارە دێ، بەزمیان بەڕووی گوڵزاری گرت
}{ وەفایی}
.
.
________________________
– سار 5 /sar – : : پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەلكێت بەدوای ووشەوە و ناوێکی ناسادەی لێ دروست دەکات :
1 – : پاساری :[ پا+ سار+ ی] ریشەی پاسار بەرانبەر بە کۆسار دەشێت.
2 – : ستان _ سان، جێگا، شوێن، زۆر، گەلێک، فرە : بەتەنها بە کارناهێندرێت؛ بەڵکوو بەدوای هەندێک ناوانەوە دەنووسێت.{ گیو، ل، 555}.
{
فەرقی کۆساران لە پاساران دەزانی وەک چی یە
وەک عەزیزی بازوو، وەک بێ حورمەتی پاساری یە
}{ نالی}.
:: چەشمەسار
:: خاکەسار
:: خووسار
:: ڕووخسار
:: شافسار
:: کۆسار، کێفسار.
:: کوهسار، کۆسار، کێوسار ( لێرەدا بەواتای جێگا و شوێن دێت).
:: لاسار
:: نسار
:: نمەک سار.
.
.
____________________
سار 6 /sar: ن:[ کباک، زا] خەلک.
.
.
.
.