نە ¹ /ne: ن:

1 – پێشگرێکە لەزمانی کوردیدا دەلکێت بەووشەوە و واتای پێچەوانەکەی یان دژی پێدەبەخشێت. پێچەوانەی ئا ، ئەرێ یە.  

   شیکردنەوەی خاڵ لەمەڕ نە و نەء دا 
 1 –   پیتی نەرێ سیفەتێکی نەرێنی دەبەخشێت بەناوێک یان ئاوەڵناوێک  فلان کەس نەزانە
 فلان کەس نەزۆکە
 فلان کەس نەخوێندەوارە 
 2 –

 پیتی نەرێیە لە دۆخی ڕابڕدوودا 
 
 نەیخوێند
 نەیخوێندەوە
 3 –   پیتی نەرێیە لە دۆخی ڕانەبردوو و داخواز دا   نەڕۆیت
 4 –   پیتی نەرێیە لە دۆخی داهاتووی بزر دا  نەڕوات
 5 –   لە … نەء   ( نە) ژوورسەرینی دەکات بە

 : لە ژوورسەرینی نەء

   {خاڵ، ل، 477}

نەء/ne: ن: نا، ناو، نە، نۆ، نوو : وتەیەکە وەرامی نەبوونی شتێکی پێ دەدرێتەوە. 

:: نەء : لە وەرامی یەکێکدا کە بپرسێت نەریمان دەخوێنێ ؟. :c ناخوێنێت.   

نەئئا/ne: ن: نەء. 

نەئا/ne: ن: نەء. 

 تێنینی
 یەکێ لە دیاردەکانی نێو زمانەکانی هیندوئەوروپی، ئەوەیە کە لەیەکچوویینا زۆر هەیە، بۆنموونە هاوواتای ئەم نەیە لەزمانی ئینگلیزی دەبێت بە – dis

نەبادا/nebada: بڕگە: مەبادا. 

نەی تێهاورد/ney têhawird: ڕستە:[ کباش] لامی تێهاورد.{ مەردۆخ، ب2، ل، 685}

بیانک : بیانوو هێنانەوە بۆ نەکردنی شتێک. 

 تێنینی
 یەکێ لە گۆڕانکارییەکانی نێو زمانی کوردی دەبیندرێت بڕگەی( نە) کە دەبێت( مە) یان بە پێچەوانەوە.  

.

.

________________

نە ² /ne: ئمـ:

1 – [ مکـ] دە، لە : وشەی دەفرایەتی دا.

:: نە تۆی دەروون دا.{ هەژار، ل، 877}. 

2  – [ کباک] پیتی پرسیار.

:: نەولۆیە ؟.{ هەژار، ل، 877}.  

3 – [ هـ] دا / تێ، کات، لە، لە … دا، بە …دا.{ وشەنامە، ل، 954}

________________

نە ³ /ne: ن:[ ڕوو]

1 – نەی : نێ( مەریوان) : نەی لەزمانی فارسیدا بە واتای قامیش دێت. 

نەڵە/neľe: ن:[ ڕوو][ لەوانەیە نەڵە بچوککراوی نە بێت]  

نەڵە/neľe: ن:[ ڕوو] زەل، ژاژ، قامیش: ڕووەکێکی خۆڕسک و سروشتییە، لەشێوەی چناردا لەشوێنی ئاودار و زەلکاو و دەراوی کانی و شیو و ڕۆخی چەم و ڕووبارەکاندا دەڕوێت. ئەم ڕووەکە لە گەلێ بواردا سوودی لێوەرگیراوە وەک : لە دروستکردنی ئامێری نەی، شمشاڵ، بۆ سەربانی خانوو، دروستکردنی تامانی ژوور و ڕەشماڵ….هتد

نەڵێن/neľên: ن: خۆ ئەگەر “نەڵێن”یش لە “نەڵ”ەوە هاتبێت، ئەوا نەڵێن واتا قامیشەڵێن، ژاژەڵان. 

نەی/ney: ن:[ ڕوو]

نەیجە/neyce: ن:[ ڕوو][ هەڵەبجە] قەڕەم ، قەرام( بادینان) : ڕووەکێکە لە شێوەی زەل، پوقە، بیکە، قامیش یان حەیزەران دایە. 

نەیجول/neycul: ن:[ ڕوو] نەیجە. 

.

.

.

.