گوزەر/guzer: ن:[ گوزەر] تێپەڕ، 

گوزەران/guzeran: ن ، کتن:[ گوزەر+ ئان] بوهارتن _ بوهورتن( کباک)، پێکەوەژیان،  ڕابووردن

گوزەراندن/guzerandin: کتپ:[ گوزەر+ ئاندن] پێكەوەژیاندن. 

گوزەرانی/guzeranî: نچ: بار، جێوار، چۆنێتی، ژیوار، نوود، هاڵ، هەلومەرخ.

گوزەردار/guzerîdar: نتـ:[ گوزەر+ دار]

گوزەرداری/guzerdarî: نتـ:[ گوزەردار+ ی]

بگوزەران/bi guzeran: ف: تێپەڕن. 

خۆشگوزەران/xoş guzeran: نتـ : پڵاوخۆر ، دارا، خۆشبژی. 

دەرماڵەی گرانبوونی گوزەران/dermaľey giranbûnî guzeran: نتـ:[ ئاب][ دەڕماڵەی + گرانبوونی+ گوزەران]. 

ڕاگوزەراو/řaguzeraw: نتـ:[ ڕا+ گوزەر+ ئاو] ڕێگەئاو، دەڕاو.

ڕێگوزەر/řêguzer: نتـ:[ ئەند][  ڕێ+ گوزەر] شوێنی پەڕینەوەی تەسک.[ ئینگـ : catwalk bridge]

ناگوزەرداری/naguzerdarî: نتـ:[ نا+ گوزەرداری] سیفەتێکە لە هەندێک ماددەدا، کە ناهێلێت ماددەی پێدا گوزەر بکات. وەک لاستیک کە ناهێڵێت ئاو و هەوا بە ماددەکەدا گوزەر بکات.[ ئینگـ : impermeable].

.

.

.

.