زەمبەق/zembeq: ن:[ ڕوو] بەرفی( کباک)، پەلەزی، چاران چەقیلە، زەنبەق _ زنبە _ زنبەق، زمبق _ زەمەق، زیوا، سۆسەن _ سوسێن : ڕووەکێکی پیازی هاوینەیە، گەڵاکانی باریک و درێژ و ڕەنگەکەی سەوزی مەیکەوسوورە،  گوڵەکانی زۆر جوانە لە ڕەحەتی دەچێت و بۆنخۆشە، ڕەنگیشیان زەرد، شین، یان چەرمووە، بنەماڵە زەمەق 300 جۆری هەیە، ئەو جۆرەیان کە گوڵەکەی شینە ناوی سۆسنی، زەمەق بۆ دەرمانی زگچوون و رشانەوەش دەبێت.[ White lily, Tuberose].{ گوڵنامەی کوردی }

 تێبینی
 زەمبەق : ناوێکی کۆنی گوڵی سۆسنە. ناوەکە دەچێتەوە سەر زبانی پەھلەویی، کە ناوەکە بریتی بووە لە چەمبەک : çambak _ çembek. وشەکە بەشێوەی( زنبق یان زەنبەق) کەوتۆتە ناو زبانی عارەبییەوە.{ شاسوار هەرشەمی}.

 

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن  جۆر 
kingdom Clade class order family Genus speies
Plantae Magnoliophyta Liliopsida Monocotylédones

Iridaceaes

lily

جیهانی ڕووەک

تۆوە کاسەدارەکان

 زەمبەقییەکان

 یەک  لەتکەییەکان

 سۆسەنییەکان زەمبەق

 

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی زەمبەق ، سۆسەن

زەمبەقی ئاوی/zembeqî awî: نتـ:[ ڕوو] شلێری ئاوی، کاری، نیلوپەر.[ لا: water lily , pond lily]. 

زەمبەقی پرتەقاڵی سوورباو/zemibeqî zerd: ن:[ ڕوو][ لا: Hemerocallis aurantiaca]

زەمبەقی پڵنگ/zemibeqî piking: نتـ:[ ڕوو] گوڵەبەور، گوڵەپلنگ : ڕووەکیكی سەلکدراە، گوڵی هەمەجۆر دەگرێت وەک سوور و سپی و  زەردی پنکە پنکە.[ لا: Tiger flower]

زەمبەقی ڕۆژ/zemibeqî Roj: نتـ:[ ڕوو] شڵێری ڕۆژ : گوڵەکەی جیاوازە  زەردە، سوورە، پرتەقاڵی، یان پەمبەیە. [ لا: Day lily , Hemerocallis]

زەمبەقی زەردی ڕۆژی/zemibeqî zerd: نتـ:[ ڕوو] زەمبەقی زەردی هەتاوی.[ Hemerocallis lilioasphodelus]

زەمبەقی زەردی قاوەی باو/zemibeqî zerd: ن:[ ڕوو][ لا: Hemerocallis fulva]

زەمبەقی زەردی لیمۆیی/zemibeqî zerd: ن:[ ڕوو] شلێری زەرد.[ لا: lemon lily , yellow lily , Hemerocallis citrina]

زەمبەقی سپی/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] [ لا: Lilium candidum]

زەمبەقی سێگۆ/zemibeqî sêgo: نتـ:[ ڕوو] شلێری سێگۆ : ڕووەکێکی ئەمریکییە، گوڵەکەی زەنگوڵەییە. [ لا: Sego Lily]

زەمبەقی شین/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] شلێری شین : گیایەکی زۆر جوانی کوێستانییە، لە کوردستان سەرەتای نەورۆز سەردەردێنێت و بەچەندین ڕەنگ خۆی دەنوێنێت. [ ئینگـ : Blue Iris][ لا : Iris spuria L.]

زەمبەقی شیو/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] نێرگزی کێوی، نێرگزی دەشتەکی : جۆرێکە زەمەق لە زەوی نشێوی شێدار دەڕوێت.[ لا: lily of vallery]

زەمبەقی یاقیقی/zemibeq: نتـ:[ ڕوو] زەمبەقی سپی : جۆرێکە لە زەمبەق گوڵی سپی دەگرێت.[ لا: Chalcedonian – lily]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily acutiloba]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily aucheri]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily Caucasica ]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily hymenospatha]

زەمبەق ماد/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily Media ]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily reticulata]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] سیمین رەگە. [ لا : ]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] کەمانی. [ لا : ]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily florrentia ].  

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا : lily Pseudacorus ]

زەمبەق/zemibeq: ن:[ ڕوو] [ لا :Iris janune]. 

زەعفەران/zeäferan: نتـ:[ ڕوو] زافەران : گیایەکە لە بنەماڵەی زەمبەق و لەیلانکەکان کە خاوەن تایبەتمەندیی سەرخۆشییە و ئەمڕۆکە زۆربەی کۆمپانیایە دەرمانسازەکانی ئەورووپی لەو مادەیە بۆ چارەسەریی خەمۆکی بەهرە دەبەن. زەعفەران گیایەکی چکۆلە و چەند ساڵە بە بەرزایی 10 تا 30 سانتی مەترە و 6 گەڵای بنەوش ڕەنگی هەیە کە ڕەنگە هەندێ جار ڕەنگی ئەرخەوانی و ئاماڵ سوور بەخۆوە بگرن. لە زەعفەران بۆ تامدان بە خواردەمەنییەکان و یان بۆ ڕەنگ کردنی پارچە و کۆتاڵ کەڵک وەردەگرن. هەروەها لەم ماددەیە لە پزیشکی نەریتی وەک دەرمان کەڵکی زۆری لێوەرگیراوە. 

کرینوم/kirînum: ن:[ ڕوو] گوڵێکە لەکۆمەڵەی نێرگز، گوڵەکەی لە شێوەی چەتر دا. [ لا: Crinum ]

قەوزەی زەمبەق/qewzey zemibeq: نتـ:[ ڕوو]

وەنەوشەی ئاوی/qewzey zemibeq: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکە لە شلێر گیایەکەی تەمەن درێژە سەر ئاو دەکەوێت.[ ئینگـ: Water violet].   

.

.

___________________________

زەمبەقی دەریا /zemibeqî deriya: ن:[ گیان] گیانلەبەرێکی دەریاییە، لە گوڵ دەچێت، بێ بڕبڕەیە. [ لا: Sea Lily ]

زەمبەقە دەریاییەکان /zemibeqe deriya yiyekan: ن:[ گیان] تاقمە گیاندارێکن لە کۆمەڵەی پێست دڕکاوییەکان.[ لا: Crinoidia ]{ کەمالنامە، ل، 480}. 

زەمبەقی شینی پرچن/zemibeqî şînî pirçin: نتـ:[ گیان] گیاندارێکی دەریاییە لەشێوەی چەتر دایە لەژێرەوە پرچی درێژی پێوەیە هەندێک لەئەندامەکانی شەوقکێکی فسفۆری دەدەنەوە.[ لا: ‌hairy blue , jelly fish ]. 

.

.

.

.